٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، لیژنەیەكی باڵا بۆ چارەكردنی زەوییەكانی سۆران پێك دێت

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران -KDP.info-  سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بڕیاری داوە لیژنەیەكی باڵا بۆ چارەكردنی كێشەی خانوو و زەوییەكانی سۆران دروست بكرێت، قایقمامی سۆرانیش دەڵێ، ھەر بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، دوو یاریگاری ستانداردی پێشكەوتوو لە سۆران دروست دەكرێن.

كرمانج عێززەت، قایمقامی شارۆچكەی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، ئامادەیی پیشان داوە بۆ دروستكردنی دوو یاریگای ھاوچەرخ لە سنووری سۆران كە یەكێكیان یاریگایەكی پێشكەوتووی سەردەمیانەیە بۆ سەنتەری شارۆچكەی سۆران و لە شوێنی یاریگاری ئێستا دروست دەكرێت، یاریگاكە راستە لە سۆران دروست دەكرێت، بەڵام سوودی بۆ ھەموو ناوچەكە و ھەر چوار شارۆچكەی دەوروبەر دەبێت. ھەروەھا یاریگایەكی دیكەی تۆپی پێ لە سەنتەری شارەدێی سیدەكات دروست دەكرێت، ئێستایش لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی دیزاینی ھەردوو پڕۆژەكەن".

عێززەت ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "لە سنووری شارۆچكەی سۆران زۆر كێشەی زەوی و زار ھەن و چەندین ساڵە لەسەر یەك كەڵەكە بوونە، كە ژمارەیەكی زۆری خانوو و زەوی تاپۆ نەكراون و كێشەیان تێدایە، بەڵام سەرۆكوەزیران بڕیاری پێكھێنانی لیژنەیەكی دەركرد و لە داهاتوویەكی نزیكدا لیژنەكە دەستبەكار دەبێت و كۆتایی بە كێشەكانی زەوی و زار دێت لە سنووری شارۆچكەی سۆران".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار