٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سكاڵا لەسەر پارێزگاری بەوەکالەتی كەركووك تۆمار دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری شارەدێی سەرگەڕان گوتی، بە ھۆی ئەوەی پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت دەستووری عێراقی پێشێل كردووە و رێگری لە جووتیارانی كورد دەكات زەوییەكانیان بەكار بێنن، حەفتەی دابێ لە بەغدا سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەن.

لوقمان حوسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پارێزگاری كەركووك سوورە لەسەر ئەوەی كە رێگە نادات كوردەكان زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بەكار بێنن بۆ ئەمساڵ، ئەمەیش بە بیانووی ئەوەی ئەو زەویانە كێشەیان لەسەرە، لە كاتێكدا بەپێی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق، زەوییەكان بە كورد دراونەتەوە و عەرەبەكانیش قەرەبوو كراونەتەوە، بۆیە ئەمە پێشێلكردنی دەستووری عێراقە و حەفتەی دابێ سەردانی بەغدا دەكەین و لە دادگای ئیداریی بەغدا سكاڵای یاسایی لەسەر پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت ڕاكان سەعید، تۆمار دەكەین".

حوسێن گوتیشی: "بەردەوام دەبین لەسەر گوشار خستنەسەر پارێزگاری كەركووك بۆ ئەوەی رێگە بە كوردەكان بدات زەوییەكانیان بەكار بێنن و، یادداشتێكیشمان داوەتە جێگری سەرۆكی پەرلەمان بۆ ئەوەی بانگھێشتی پەرلەمانی بكەن و رەزامەندییان داوە و بڕیارە لەم رۆژانەدا بانگھێشتی پەرلەمان بكرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكەن".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار