دەزگای بارزانی، جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشكەشی ٢١ قوتابخانە كرد
دهۆك-KDP.info- ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ قوتابیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان، گرینگییەكی تایبەت بە سێكتەری پەروەردە دەدات و، بۆ ئەو مەبەستەیش جانتا و پێداویستیی خوێندن پێشكەشی بە هەزاران قوتابی لە هەرێمی كوردستان و دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە چوارچێوەی هاوكارییەكانیدا لە سێكتەری پەرەوەدە لە پارێزگای دهۆك، جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشكەشی ٢١ قوتابخانە لە شارەدێی كانی ماسی كرد.
لەم پڕۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو شارەدێیەدا، ٨٤٥ قوتابیی پۆلەكانی یەك هەتا شەشی بنەڕەتی جانتا و قەڵەم و دەفتەر و پێداویستییەكانی دیكەی خوێندنیان پێشكەش كرا.
ئەم هاوكارییانە، پێداویستیی كۆرسێكی قوتابییەكان دابین دەكات، مەبەستی سەرەكییش لەم پڕۆژەیە، هاندان و پشتیوانیكردنی قوتابیانە بۆ درێژەدانیان بە خوێندن و گەرەنتیكردنی داهاتووەیەكی گەشتر بۆیان.




