٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژووری بازرگانی: توركیا دەتوانێ قەرەبووی ئەو كەلوپەلانە بكاتەوە كە لە ئێرانەوە هه‌نارده‌ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

 

دھۆك-KDP.info- سەرۆكی ژووری بازرگانیی پارێزگای دھۆك گوتی، ھەرێمی كوردستان بە ھۆی جێبەجێكردنی گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، كێشەی بۆ دروست نابێت، چونكە لەجیاتی ئێران، لە توركیاوە كەلوپەلی پێویست بۆ ناوخۆی ھەرێمی كوردستان دابین دەكرێت.

ئەمڕۆ ئەمەریكا دەستی بە جێبەجێكردنی سزاكانی بۆ سەر ئێران كرد و بەشێك لە چاودێرانیش پێیان وایە، عێراق و ھەرێمی كوردستانیش پێویستە پابەندی جێبەجێكردنی ئەو سزایانە بن، پێوەست بەم پرسەیش، سەرۆكی ژووری بازرگانیی پارێزگای دھۆك، ئەیاد حەسەن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەگەر جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، عێراق و ھەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، تەنیا كاریگەری بۆ سەر ئەو بازرگانانە دەبێت كە لە ئێرانەوە كاڵایان هاوردە دەكرد و كاریگەری لەسەر ھەلی كاریش دەبێت، ئەگەر نا بۆ پێداویستیی رۆژانەی ھاووڵاتیان كێشە دروست نابێت و توركیا دەتوانێ قەرەبووی ئەو بۆشاییەی دروست دەبێت بكاتەوە، چونكە لەجیاتی ئێران، كاری بازرگانی لەگەڵ توركیا دەكرێت و جێگرەوەمان ھەیە".

حەسەن گوتیشی: "ئێستا پەیوەندیی بازرگانانی ئێمە لەگەڵ بازرگانانی عێراق زۆر باشە و، بەردەوام بازرگانی لەگەڵ یەكدیدا دەكەن و كێشەمان نییە، بۆیە ئەم سزایانە كاریگەرییان لەسەر ئێمە نابێت، بە تایبەت لەسەر بازاڕی ھەرێمی كوردستان".

دەشڵێ: "توركیا جگە لە كەلوپەل و پێداویستیی رۆژانە، دەتوانێ بەنزینیش بۆ ھەرێمی كوردستان دابین بكات لەجیاتی ئێران، رەنگە ئەمەیش ھەندێك كولفەی زیاتری پێویست بێت، بە ھۆی ئەوەی رێگای سلێمانی ھەندێك دوورە، ئەگەر نا كێشەی دیكەمان بۆ دروست نابێت  و توركیا وڵاتێكی دەوڵەمەندە بە پیشەسازی و كوالێتیی كەلوپەلەكانیشی زۆر باشە و بە نرخێكی گونجاو و لە ماوەیەكی كەمدا بە دەست ئێمە دەگات".

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار