حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاره تیرۆرستییه‌كه‌ى خانه‌قین سه‌ركۆنه ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره تیرۆرستییه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له خانه‌قین ئه‌نجام درا و بووه هۆى شه‌هیدبوونى دوو هاووڵاتى و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
دزه‌یى هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، دووپاتیشى كرده‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م كاره تیرۆرستیانه له‌و ناوچانه، زه‌رووره‌تى ئاساییكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه ده‌رده‌خات.




