٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پارتی و نوێنه‌ری سه‌رۆكی رووسیا جەختیان لە پێشخستنی پێوەندییەکان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-   شاندێکی پارتی  دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ھۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ نوێنەری ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا کۆ بوونەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/10/2018، لە باڵاخانەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، میخایل بەگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پووتین بۆ کارووباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، له‌گه‌ڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووەوە.
‌پاش کۆبوونەوەی نێوانیان، ھۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە کوردستان ٢٤ـی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا و  رەوشی سیاسیی ناوچەکە و هەرێمی کوردستانیان خستووەتە بەر باسەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دۆستێکی نزیکی گەلی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانە. سیوەیلی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵیدا گوتی، "داوامان کرد ڕووسیای فیدراڵ زیاتر هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات و پێوەندییەکان بە تایبەت لە بواری پەرەپێدانی ئابووری و وەبەرهێناندا برەوی پێ بدرێ."

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتری لەوبارەوە دوا و گوتیشی، داوایان لەسەر ئاستی ڕووسیای فیدراڵ و هەرێمی کوردستاندا، پێوەندییەکان لەسەر ئاستی سیاسییش برەوی پێ بدرێ کە دواجار لە بەرژەوەندییی هەردوو لادا دەبێ.
هۆشیار سیوەیلی داوایشی لەو دۆستە نزیکەی کورد کردووە، سەنتەری بارزانی لە ڕووسیا بکرێتەوە  و جێگری وەزیر هاوکار بێت لە زوو کردنەوەی ئەو سەنتەرە کە وەک ئەو دەڵێ، هۆکار دەبێ لە بەرەوپێشبردنی پێوەندییەکان و میخایل بەگدانۆڤ بەڵێنی هاوکاریی داوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار