هەفتەی دابێ، پەرلەمانتارانی خوولی پێنجەم کۆ دەبنەوە

ھەولێر-KDP.info- وا بڕیارە، ئەمڕۆ سێشەممە، دادگا ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکات و سەرەتای ھەفتەی دابێیش پەرلەمانی نوێ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.
بەھمەن کاک عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری خوولی پێنجەمی پەرلەمان، گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ دادگا ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکات و، پاش ڕاسپاردنی لە ماوەی ١٠رۆژدا پەرلەمان کۆ دەبێتەوە، بۆیە پێویستە تاوەکو شەشی مانگی داھاتوو پەرلەمانی نوێ کۆ بێتەوە بۆ ئەوەی نەکەونە بۆشاییی یاساییەوە.
بەھمەن کاک عەبدوڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "خوولی ئێستای پەرلەمان، سبەینێ دوایین کۆبوونەوەی ئەم خوولەی پەرلەمان ئەنجام دەدات و کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێیش دەکەوێتە سەرەتای ھەفتەی داھاتووەوە. چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی نوێ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات."
بڵند ئیبراھیم




