چوارشەممەی دابێ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
__2018_10_29_h15m50s47__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2018/10/31، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ى (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (8) و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له مادده‌ى (18)و بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ى (19)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاریدا دانیشـتنی ژماره (1)ى نائاسایى خولى به‌هاره، ســـاڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 31/10/2018 بێت، به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان وتارى جێگرى یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌یە، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
جعفر ابراهیم ئێمینكی
جێگرى یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق




