ئیبراھیم برۆ: ڕووسیا پێداگره مافی كورد گەرەنتی بكرێت.. لە پەیەدە دڵگرانە

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ڕووسیا ھەوڵەكانی بۆ چارەكردنی كێشەكانی سووریا و قۆناغی گەییشتن بە دانانی دەستوورێكی نوێ و گەڕاندنەوەی پەنابەران چڕ كردووەتەوە، ئەندامێكی كوردیش كە لەنێو دانوستانەكانە، دەڵێ، ڕووسیا لە سیاسەتی پەیەدە زۆر دڵگرانە.
ئیبراھیم برۆ، ئەندامی شاندی دانوستانكار بۆ كێشەكانی سووریا، ڕایگەیاند: "حەفتەی رابردوو شاندێكمان سەردانی ڕووسیای كرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و چەندین گەورەكاربەدەستی ئەو وڵاتەدا كۆ بووینەوە، لە كۆبوونەكەماندا لەگەڵ سێرگی لافرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، تاتووی رەوشی ئێستای سووریا و چارەكردنی پرسی سووریامان كرد".
برۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "شاندی ئۆپۆزسیۆن و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە وردی باسمان لە ڕێگەچارەی سیاسی بۆ سووریا كرد، لەوانەیش دانانی دەستوورێكی نوێ بۆ سووریا، ھەروەھا پرسی گەڕانەوەی پەنابەران و ئاوەدانكردنەوەی سووریا".
دەشڵێ: "ھەڵوێستی ڕووسیا زۆر ئەرێنییە بۆ چارەكردنی دۆزی كورد لە سووریا، موسكۆ ھەڵوێستێكی ڕوونی ھەیە و نایەوێ كورد بێبەش بكرێت، بە داخەوە راگەیاندنی كوردی ئەو ھەڵوێستەی ڕووسیا وەك خۆی باس ناكاتكه ڕووسیا پێی وایە و پێداگرە لە دەستووری نوێی سووریادا مافی كورد گەرەنتی بكرێت، ئێمەیش ھەر ئەوە دەخوازین".
قائید میرۆ




