رێکخراوەکانی ژاپۆن، 90 قوتابخانەیان لە هەرێمی کوردستان نۆژەن کردووەتەوە

ھەولێر-KDP.info- رێکخراوەکانی ژاپۆن لە ماوەی چەند ساڵێکدا 90 قوتابخانەی هەرێمی کوردستانیان بە هاوکاری حکوومەتی هەرێم نۆژەنکردۆتەوە.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا 90 قوتابخانە لەلایەن رێكخراوەكانی ژاپۆن نۆژەنكراونەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە پەیوەندییەكی بەھێز لە نێوان گەلی كوردستان و گەلی ژاپۆندا ھەیە".
وەزیری پەروردە دەشڵێت: "چەندین رێكخراوی دیكەی بیانی و كەسایەتی ناوخۆیی، ھاوكاری وەزارەتی پەروەردەیان كردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان، ئەمەش سوودێكی زۆری بە قوتابیان گەیاندووە".




