٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا سالار: نەخۆشخانەی پێشمەرگە تەواو بووە و كەلوپەلی بۆ دابین دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاند، بینای نەخۆشخانەی پێشمەرگە تەواو بووە و ئێستا لە قۆناغی دابینكردنی كەلوپەلی ناو نەخۆشخانەدان، بڕیاریشە حەفتەی دابێ كاروانێكی دیكەی كەلوپەل بگاتە نەخۆشخانەكە و تا كۆتایی ئەمساڵ ھەموو پێشمەرگەیەك دەتوانێ لەوێ چارەسەر وەربگرێت.

لیوا سالار جەباری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كاركردن لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە شەقامی ١٥٠ مەترییەوە جادەیشی بۆ بردراوە، چونكە بیانەكە تەواو بووە و داوای كەلوپەل و ئامێری ناو نەخۆشخانە كراوە بۆ ئەوەی لە دەرەوە بۆی رەوانە بكرێت و تێیدا دابنرێت تا بكەوێتە كار".

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی: "بڕیارە حەفتەی دابێ كۆمەڵێك كەلوپەلی میكانیكی بگاتە نەخۆشخانەكە و داوایان لە ئێمە كردووە كۆمەڵێك كەس بۆ ئەوان رەوانە بكەین بۆ ئەوەی خولیان بۆ بكرێتەوە و راھێنانیان پێ بكرێت بۆ كاركردن لەو نەخۆشخانەیە".

لیوا سالار باسی لەوەش كرد، تا كۆتایی ساڵ نەخۆشخانەكە بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ چارەسەركردنی پێشمەرگەكان، ئینجا نەك تەنیا پێشمەرگە بریندارەكان، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پێشمەرگەیش دەبردرێتە ئەو نەخۆشخانەیە و پێشمەرگەش دەتوانێ بۆ نەخۆشی چارەسەر لەو نەخۆشخانەیە وەرگرێت، بۆیە ئەو نەخۆشخانەیە بۆ ھەموو پێشمەرگەیەك دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار