٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەلپارتی: هاتنی پێشمەرگە بۆ كۆبانی، سەركەوتنێكی گەورە بوو

سەرچاوە: KDP.info

 

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- سكرتێری گشتیی پارتی دیموكراتی كورد- سووریا (ئەلپارتی) دەڵێت، هاتنی پێشمەرگە بۆ كۆبانی، ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوو لە رزگاركردنی ئەو شارەدا.

رۆژی (28/10/2014)، بۆ یەكەم جار دوای فەرمانەكەی سەرۆك بارزانی، پێشمەرگە لە باشووری كوردستانەوە چوونە كۆبانی.

نەسرەددین ئیبراهیم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای ئەوەی هێزێكی پشتیوانیی پێشمەرگە بە بڕیاری سەرۆك بارزانی و ڕەزامەندیی پەرلەمانی كوردستان هاتە كۆبانی، هیوایەكی تر بۆ ئێمە دروست بوو، ئەمەیش بۆ هەڵوێستی كوردانە و نیشتمانپەروەرانەی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە".

دوای چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانی، هێزە كوردییەكان توانییان ئەو شارە و بەشێكی زۆری گوندەكان لە داعش پاك بكەنەوە و ڕێگە لە كەوتنی كۆبانی بگرن.

ئیبراهیم ئاماژەیشی دا، ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبووایە، ڕەوشی كۆبانی بەرەو خراپتر دەڕۆییشت و بە پشتیوانیی پێشمەرگە كۆبانی ئازاد كرا كه‌ هەرگیز ئەم پشتیوانییە لە بیر ناكرێت.

كاروانەكانی هێزی پێشمەرگە، بە باكووری كوردستاندا خۆیان گەیاندە كۆبانی و شارەكە بە تەواوی ئازاد كرا، ئینجا گەڕانەوە باشوور.

 

كــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار