ئەمڕۆ دادگا ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردن پەسەند دەكات

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ئەگەر تاوەكو شەشی مانگی دابێ پەرلەمانی نوێ كۆ نەبێتەوە، دەكەونە بۆشایی یاساییەوە، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ دادگا ئەنجامەكان پەسەند بكات و تا ئەو كاتەیش پەرلەمانی نوێ كۆ دەبێتەوە و دەست بە كار دەكات.
شوان شێخ ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە تاوەكو شەشی مانگی دابێ ماوەكەمان بۆ درێژ كراوەتەوە و تا ئەوكاتە لە كاری خۆمان بەردەوام دەبین، بەڵام پێویستە تا ئەو كاتەیش پەرلەمانی نوێ كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و دەست بە كاری خۆیان بكەن و خولی ئێمەیش كۆتایی دێت".
شێخ ئەحمەد گوتیشی: "ئەگەر تا ئەوكاتە پەرلەمانی نوێ كۆ نەبێتەوە، دەكەوینە بۆشایی یاساییەوە، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ دادگا ئەنجامەكان پەسەند بكات و تا ئەو كاتە پەرلەمانی نوێ كاتی زۆری لە بەردەستدا ھەیە و دەتوانێ یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و بۆشایی یاسایی دروست نەبێت".
بڵند ئیبراھیم




