٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەكارھێنانی زەوییە كشتوكاڵییەكانی سەرگەڕان بۆ كورد قەدەغە كرا

سەرچاوە: KDP.info

 

سەرگەڕان-KDP.info- بەڕێوەبەری شارەدێی سەرگەڕان گوتی، پارێزگاری كەركووك بەوەكالەت بڕیارێكی نوێی دەركردووە كە كوردانی سنووری سەرگەڕان نابێت زەوییە كشتوكاڵیەیكانیان بەكار بهێنن و، ئەگەریش ئەو كارە بكەن لە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵ ھیچ مامەڵەیەكیان بۆ ڕایی ناكرێت.

لوقمان حوسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارەكەی پارێزگاری كەركووك ھیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و لە خۆیەوە ئەو بڕیارەی داوە، چونكە كاتی خۆی ئەو عەرەبانە ھەموو قەرەبوو كراونەتەوە و بە بڕیاری حكوومەتی عێراقیش زەوییەكان بۆ كورد گەڕێندراونەتەوە، بەڵام ئێستاكە عەرەب ھاوردە كراونەتەوە و داوای ئەو زەویانە دەكەن بۆ ئەوەی لە كوردیان وەربگرنەوە و پارێزگاریش ھاوكارییان دەكات".

حوسێن گوتیشی: "پارێزگاری كەركووك بەوەكالەت بڕیارێكی دەركردووە بەوەی كە كورد لە سنووری سەرگەڕان نابێت زەوییە كشتوكاڵییەكان بە كار بێنن و تۆی بكەن بە بیانووی ئەوەی كە ئەو پرسە هێشتا یەكلا نەكراوەتەوە، لە كاتێكدا چەندین ساڵە بە یاسا یەكلا كراوەتەوە، بۆیە ھەر كوردێك زەوییەكان بەكار بهێنێت، ھیچ مامەڵەیەكی لە كشتوكاڵی سەرگەڕان بۆ ڕایی ناكرێت".

دەشڵێ: "ئەو بڕیارەی پارێزگاری كەركووك لە كاتێكدایە، عەرەبە  ھاوردەكان چوون سكاڵایان لەسەر كورد تۆمار كردووە، بەڵام ئێمە لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگا و وەزارەتی كشتوكاڵەوە، لە ھەوڵی چارەكردنی ئەو كێشەیەداین".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار