٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. بەشیر حەداد: پێویستە ڕەوشی ناوچە داگیرکراوەکان ئاسایی بکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان دەکات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەڵێت، پێویستە سوپا و ھێزی سەربازی لە ناو شارەکان دوور بخرێنەوە تا ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە، چونکە گەڕانەوەیان بەندە بە ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچەکانیان.

دکتۆر بەشیر حەداد، جێگرێ دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پرێسکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: "تا کێشەی ئاوارەکانی ناوچەکانی کەرکووک و خورماتوو و داقووق چارەسەر بکرێت سەردانی مەیدانیمان کردووە بۆ کەمپی ئاوارەکان و ئەو ھەموو شوێنانەی ئاوارەی تێدایە و داواکارییەکانیان لە ڕێگەی ڕاپۆرتێکەوە دراوەتە پەرلەمانی عێراق و چاوەڕێی دیتنەوەی چارەسەرین بۆ کێشەی ئاوارەکان."

 

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕوونی کردەوە: "پێویستە ڕەوشی ناوچە داگیرکراوەکان ئاسایی بکرێتەوە، سوپا و ھێزەکانی دیکەی سەربازی لە ناو شارەکان نەمێنن تا ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و ھاوکارییان بکرێت، چونکە بە ھۆی ڕەوشی خراپی ئەمنییەوە خەڵک ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."

 

لەبارەی زیانەکانی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستانیش جێگرێ دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "سەردانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ڕۆژانی ڕابردوو دەکەین کە بەداخەوە بارینی بارانی زۆر و دروستبونی لافاو زیانی گەورەی بە ھاووڵاتییان و پڕۆژەکان گەیاندووە."

 

دکتۆر بەشیر حەداد دەڵێت: "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێک دێت بۆ مەزندەکردنی زیانەکان و لەسەر ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵ ھەموو زیانەکان قەرەبوو دەکرێنەوە، بەڵام پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگیی وەزارەتی داراییی بەغدا بوودجەیەک بۆ ڕووداوە لەناکاوەکان تەرخان بکەن."

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار