٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرگریی شارستانی: ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە زیانی گیانیی نەبووە و کۆنتڕۆڵ کرا

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر و ئەفسەرێكی بەرگری شارستانی، دەڵێن، ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی ھەولێر جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە و ئێستایش کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بە کۆتا گەیشتووە. 
 
قائیمقامی قەزاری ناوەندی ھەولێر، نەبەز عەبدولحەمید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، لە ئێستایشدا کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بە کۆتا ھات."
 
عەبدولحەمید گوتیشی، تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لیژنەی لێکۆڵینەوە دروست دەکرێت، بۆیە دواتر دەردەکەوێت کە چۆن ئاگرەکە کەوتووەتەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانیی نەبووە و، زیانە ماددییەکانیش پێویستیان بە خەمڵاندن ھەیە و جارێ دیار نییە".
 
ئەفسەری ژووری عەمەلیاتی بەرگری شارستانی ھەولێر، شێخ کافی، بە ماڵپەڕیی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئاگرەکەی لەنگەی ھەلێر بەتەواوی کۆنتڕۆلکراوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
 
ئەو ئەفسەرەی بەرگری شارستانی گوتیشی: "زیاتر لە ١٣٠ دووکان سووتاون و زیانی ملیۆنان دۆلاریان بە خاوەنی دووکانەکان گەیاندووە، بەھۆی زۆری ئاگر و دووکەڵەکە نەتوانراوە ئاگرەکە  زووتر لەو کاتەی ئێستا کۆنتڕۆڵ بکرێت و  لە دوای ئەم  کۆنتڕۆڵکردنە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکەی پێک دەھێنین و ڕایده‌گه‌یه‌نین."
 
فایزە کۆیی - بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار