نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌رمینیا له عێراق كۆبوونه‌وه

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌رمینیا له عێراق كۆبوونه‌وه و باڵیۆزی ئەرمینیا سوپاسی پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواری بازرگانی، ئابووری و كلتووریدا ده‌ربڕی.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە كارین گریگۆریان باڵیۆزی ئه‌رمینا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و به‌كۆتاهاتنی كاره‌كانی له عێراق سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له دیدارێكدا گریگۆریان سوپاسی پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواری بازرگانی، ئابووری و كلتووریدا ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكییه‌كانی ڕابردووی باڵیۆزی ئه‌رمینیای به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێ‌دا بۆ خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختی له خواستی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




