٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی ناوی وەزیرەكانی ناردە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، پارتی ناوی بەربژێرەكانی بۆ پۆستە وەزارییەكان ناردووەتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ دەنگدان بۆ كارنامەی حكوومەت بكرێت.

د. ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بۆ پارتی كارنامەی حكوومەتی عێراق گرینگە نەك پۆست، بۆیە ئێستا پارتی لە بەغدا لە هەوڵ و كۆبوونەوەدایە تا هەندێك لە خاڵەكانی كارنامەی حكوومەت گفتوگۆ بكات، چونكە هەندێك لە خاڵەكان رەنگە پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر بێت، ئەوەش پەیوەندی بە ناوی وەزیرەكانەوە هەیە و، پارتی دیموكراتی كوردستانیش ناوی وەزیرەكانی ناردووە بۆ بەغدا و لەو بارەیەوە گرفتمان نییە".

سەبری گوتیشی: "كەمێكی دیكە سەرۆكی كوتلە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە دەكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كارنامەی حكوومەت".

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەشڵێ: "بڕیارە سەعات 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ كارنامەی كابینەی حكوومەتی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە".

 

راژیار هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار