یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له گفتوگۆی به‌رده‌وامدایه بۆ هاوكاریی كوردستان

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق كرد و لە دیدارەکەدا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی له مه‌سروور بارزانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كان ده‌بنه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیر. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا له گفتوگۆی به‌رده‌وام دایه بۆ هاوكاری كوردستان له‌رووی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ 23/10/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (رامۆن بلاکوا) باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق كرد.
له دیدارێكدا، وێڕای تاوتوێكردنی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه، گفتوگۆ له‌باره‌ی پەیوەندییه‌كانی هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەورووپا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا.
په‌یوه‌ست به هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا، مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پشتگیری له‌هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداریكردنی یه‌كسان له‌نێوان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان له گفتوگۆكانماندا به‌رده‌وامین و رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆڵی به‌شداری راسته‌قینه‌ی له بڕیاره سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان هه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له رۆڵی ده‌ستوور له چاره‌كردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه و گوتی: ئه‌م چاره‌سه‌ره ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی وه‌ك یاسای نه‌وت و غاز و بودجه‌ی پێشمه‌رگه.
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی روونیكرده‌وه، كه ده‌خوازن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تێكی به‌هێز دروست بكه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی له مه‌سروور بارزانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كان ده‌بنه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیر. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له گفتوگۆی به‌رده‌وام دایه بۆ هاوكاری كوردستان له‌رووی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی كوردستان.




