سەرۆكی هەنگەوانان: هەنگەوانانی كوردستان خەڵاتی یەكەمیان بردەوە
هەولێر-KDP.info- سەرۆكی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان دەڵێ، لە كۆنگرەی هەنگەوانانی وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی كە لە لوبنان بەڕێوە چوو، هەنگەوانانی كوردستان خەڵاتی یەكەمیان بردەوە و كۆنگرەی داهاتوویش لە ساڵی 2019 لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
عارف شێروانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "لە هەرێمی كوردستان 16 هەزار هەنگەوان و زیاتر لە 700 هەزار هەنگ هەن، ساڵانە 950 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنین، كە بە یەكێك لە باشترین جۆرەكانی هەنگوینی جیهان دادەنرێت، ئێستایش لە دەرەوە داواكارییەكی زۆر لەسەر هەنگوینی كوردستان هەیە، كە بەشێكی زۆری دەچێتە ئیماڕات".
شێروانی، دەشڵێ: "كۆنگرەی هەنگەوانانی وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بە بەشداریی هەنگەوانانی هەرێـمی كوردستان بەڕێوە چوو، هەنگەوانانی كورد دوو خەڵاتی یەكەمیان بردەوە، هەروەها بە زۆرینەی دەنگ بەسەر هەر دوو وڵاتی توونس و لیبیادا سەركەوتین و بڕیاریشه كۆنگرەی داهاتوویش كه لە ساڵی 2019 بهڕێوه دهچێت لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بێت".
ڕابین شێروانی




