له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ دابه‌شكردنی سه‌روه‌ریی, عێراقی دوای خه‌لافه‌تی داعش

فەرهاد محەمەد
له‌گه‌ڵ رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003، ده‌سه‌ڵاتی كاتیی ئه‌مریكا پێش ئه‌وه‌ی به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خۆی بكاته داگیركاری عێراق، ئه‌نجومه‌نی حوكمی دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی سیاسیی عێراق بۆ ماوه‌ی مانگێك سه‌رۆكایه‌تی عێراق بكات، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه بوو، هه‌موو پێكهاته سیاسییه‌كانی عێراق خۆیان به حوكمڕانی عێراق بزانن و هیچ پێكهاته‌یه‌كی سیاسی هه‌ست نه‌كات كه له حوكمڕانی په‌راوێز خراوه، دوای ئه‌میش له پرۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا، پرانسیپی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی داهات كرایه بنه‌مای دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی حكومه‌ته لۆكاڵیه هه‌رێمییه‌كان كه بڕیار بوو دوو هه‌رێمی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌بی شیعه و سوننه‌ش دروست بكرێت، ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانیان هه‌بێت و هه‌مووشیان پێكه‌وه له چوارچێوه‌ی حكومه‌تێكی فیدڕاڵی و ده‌سه‌ڵات سنوورداردا به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكه‌ن و عێراق به یه‌كگرتوویی بهێڵنه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی بۆ عێراقی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه داڕ‌ێژرابوو، حاڵه‌تێكی جیاوازی له هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه‌ی عێراق هه‌بوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو له‌ناو ده‌ستووری 2005ی عێراق هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی دانی پێدانرابوو و، خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی سیاسیی خۆی بوو، بۆیه ده‌یتوانی له‌چوارچێوه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك) به‌ته‌واوه‌تی هه‌ژموون و باڵاده‌ستیی خۆی بپارێزێت و دوور بێت له ئاژاوه و ناسه‌قامگیریی به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش زۆر باش توانیبووی سه‌قامگیری ئاسایش و سیاسی دابین بكات، بۆیه كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا زیاتر كێشه‌ی یاسایی و ده‌ستووری بوون، نه‌ك كێشه‌ی سه‌ربازی و ناسه‌قامگیری. بۆیه به‌مجۆره كوردستان له‌پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پیاده ده‌كرد، به‌ده‌سه‌ڵاتی سوودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان و ده‌رهێنانی گاز و نه‌وتیشه‌وه.
به‌ڵام پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی داهات، له‌نێوان پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه فه‌شه‌لی هێنا، هه‌ر ئه‌م فه‌شه‌لهێنانه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌ك هه‌ر كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵكو شكستی هێنا. ئه‌م شكستهێنانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی داعشی دروستكرد، له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش به‌هۆی شه‌ڕی داعش و بڕینی بودجه و مووچه‌وه، قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی دروستكرد، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی ئابووری كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری ته‌ناهی و سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرد و، چۆن حزبی به‌عس و سه‌دام حوسێن له دوای ساڵی 1991 داموده‌زگا ئیدارییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان كشانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانێكی گه‌وره و بۆشایه‌كی گه‌وره‌ی ئیداری له كوردستان دروست بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌عس و سه‌دام حوسێنی گۆڕی بۆ دروستبوونی ئه‌زموونی دیموكراتی و ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی كوردستان، به‌هه‌مان شێوه دوای ئه‌وه‌ی نوری مالیكی بودجه و مووچه‌ی كوردستانی بڕی، نه‌ك هه‌ر گه‌لی كوردستان چۆكیان دانه‌دا و نه‌یانهێشت ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه گه‌وره‌یه سه‌قامگیریی كوردستان بشێوێنێت، به‌ڵكو ئه‌و قه‌یرانه‌ش گۆڕدرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌كرده‌یی ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و به كرده‌یی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سنوورداره‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق پیاده بكات و به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ناچاربوون له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاده‌كردنی ئه‌و سه‌روه‌رییه مامه‌ڵه بكه‌ن، له‌مه‌ش زیاتر جیهان و ده‌وڵه‌تانی ده‌وربه‌ری كوردستانیشی گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌گه‌ر كوردستان به‌شێك نه‌بێت له عێراق، نه‌ك هه‌ر كاره‌سات دروست نابێت، به‌ڵكو سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی كێشه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و زه‌مینه بۆ كۆتاییهاتنی شه‌ڕ و سه‌ره‌تای پێكه‌وه ژیان له هه‌ر پارچه‌یه‌كی عێراقدا ده‌ست پێده‌كات.
لێره‌وه جارێكی دیكه، خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی دژی داعش بۆ ئاینده‌ی عێراق و دابینكردنی سه‌قامگیری له عێراقدا، ئه‌و عێراقه نییه كه پێشتر هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بووه له‌و ده‌وڵه‌ته، به‌ڵكو به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراقه، واته هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه و ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییانه كه ناتوانن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه پێكه‌وه بژین. به‌دیۆیكی دیكه‌دا ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی كوردستان بۆ جیهانی سه‌لماند، كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی شیعه و سونه و ته‌واوی ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییانه‌ی له عێراقدا ده‌ژین، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه كه عه‌ره‌بی شیعه و سوننه ناتوانن پێكه‌وه بژین، یان كریستیان و ئێزیدی و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و ناتوانن له‌گه‌ڵ موسڵمانان بژین، نه‌خێر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی كێشه‌كانی عێراق له شێوازی حوكمڕانیدا، ئه‌وجا ئه‌م حوكمڕانییه عه‌ره‌بی سوننه پیاده‌ی بكات، یان عه‌ره‌بی شیعه، گرفتی سه‌ره‌كی له شێوازی حوكمڕانیی عه‌ره‌بی عێراق (ئه‌وجا سوننه بێت، یان شیعه) له تێڕوانینی شۆڤینیزمی عه‌ره‌بییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌م تێڕوانینه شۆڤینیزمه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ئاماده‌نین ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ هیچ پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق دابه‌ش بكه‌ن، له نێوان خۆشیاندا وه‌ك تائیفه‌ی شیعه و سوننه، مه‌سه‌له‌ی پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌گێڕنه‌وه بۆ شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌هلی به‌یت و خه‌لافه‌تی ئیسلامی، به دیوێكی دیكه‌دا تائیفه‌ی شیعه شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ره‌ها ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌و 12 ئیمامه‌ی ده‌گه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌هلی به‌یت، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دان به هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه دانانێن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مۆنۆپۆلكردنه‌ی شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا، تائیفه‌ی سوننه شه‌رعیه‌تی مۆنۆپۆلكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌گێڕێته‌وه بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی واته له‌ده‌ره‌وه‌ی ( ئه‌هل به‌یت)، ئه‌م واقیعه‌ی تێگه‌یشتنی شیعه‌و سوننه بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌ته‌واوه‌تی له راگه‌یاندنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش و فه‌تواكه‌ی مه‌رجه‌عی شیعه‌ی نه‌جه‌ف به‌رجه‌سته بووه و ئه‌گه‌ر به قووڵی به‌ناویدا رۆبچین، نه خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش دان به بوونی شیعه‌دا ده‌نێت، نه ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شیعه‌ش كه له‌به‌ره‌نجامی فه‌تواكه‌ی نه‌جه‌فه‌وه دروست بووه، دان به‌بوونی عه‌ره‌بی سوننه‌دا ده‌نێت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوازی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پێش هه‌ر شتێك مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وا ده‌بینین له كوردستاندا كریستیان و ئێزدی و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و سائبه و...هتد، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام نییه، كه‌چی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه به دووریی یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستان له‌سه‌ر ناسنامه‌ی تائیفی یه‌كتری ده‌كوژن، به‌ڵام له‌كوردستاندا سوننه و شیعه نه‌ك یه‌كتری ناكوژن و رقیان له‌یه‌كتری نییه، به‌ڵكو زۆر جاران له‌ناو یه‌ك چێشتخانه‌ی هه‌ولێردا، عه‌ره‌بی شیعه و سوننه له‌سه‌ر یه‌ك مێز نان ده‌خۆن و كه‌سیش نازانێت كامیان عه‌ره‌بی شیعه‌یه، یان سوننه‌یه.
بۆیه ئه‌م واقیعه جوانه‌ی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و شیعه‌و سوننه و كریستان و ئیزدی و ته‌واوی ئایینه‌كانی دیكه دروستی كردووه، بۆته ئه‌و ئاكامه نه‌گۆڕ وپه‌سنده‌ی كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه ئاواتی بۆ ده‌خوازێت، هه‌روه‌ها بۆته ئه‌و ئاكامه نه‌گۆڕ و په‌سه‌نده‌ی كه له یه‌ك كاتدا جامیعه‌ی ئه‌زهه‌ر و ده‌وڵه‌تی فاتیكان پشتگیری لێده‌كات و سوپاسی كوردستان ده‌كه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ گه‌یشتن به‌م ئاكامه په‌سه‌ند و نه‌گۆڕه ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا فه‌شه‌لی هێنا و سه‌روه‌ریی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیع بۆشایی ئه‌و فه‌شه‌له‌ی پڕكردۆته‌وه.
له‌م راسته‌وه هه‌نگاوهه‌ڵگرتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دووباره گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ عێراق، ته‌نیا به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه له ئێستادا كه‌باس له قۆناخی دوای رووخانی خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی داعش ده‌كرێت، راسته‌وخۆ باس له شێواز و میكانیزمێكی نوێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی بۆ ئاینده‌ی عێراق ده‌كرێت، یان بۆ ئه‌وه‌شی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سنووره‌كانی سایكس پیكۆ نه‌بێته شێوازێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وا شێوازی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی بۆ به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق ده‌گه‌ینه ئاستی دوو ده‌وڵه‌تی كۆنفیدڕاڵی له‌ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی‌دا..
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ئامۆژگای واشنتۆن بۆ دیراسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، پێشنیاری (به‌لامه‌ركه‌زیكردنی ئاسایش- The decentralisation of security) كردووه، دیاره له پێشنیاری به‌لامه‌ركه‌زیكردنی ئاسایش، مه‌به‌ست ته‌نیا ئه‌وه نییه هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته لۆكاڵه‌كانی ناو ده‌وڵه‌تی عێراقدا بن، به‌ڵكو به‌و مانایه باس له به‌لامه‌ركه‌زیكردنی ئاسایش كراوه، كه هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌كانی (كورد و شیعه و سوننه) خۆیان سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كانی خۆیان بپارێزن و خۆیان شه‌رعییه‌تی پاراستنی ئه‌و جوگرافیایه‌ی ئه‌و پێكهاته‌ی له‌سه‌ر ده‌ژی، بیخه‌نه سه‌رشانی خۆیان، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م پێشنیاره شه‌رعییه‌تی به‌رهه‌مهێنانی هێز و به‌كارهێنانی هێز بۆ پاراستی خاك له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی له ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه پێشنیارده‌كه‌ن له عێراقدا بوونی هه‌بێت، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش له ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمه‌كان، واته گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و هه‌رێمانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخدا ته‌نیا ده‌وڵه‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێز به‌رهه‌م بهێنێت و شه‌رعییه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و هێزه‌شی هه‌بێت.
له ناو سنووره ته‌قلیدییه‌كانی عێراقدا، ئێستا دوو كیانی سیاسی كه یه‌كه‌میان به‌غدایه وه‌ك میراتگری ده‌وڵه‌تی عێراق و كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی دانپێدانه‌نراو، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی مافی به‌رهه‌مهێنانی هێز و شه‌رعییه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و هێزه‌یان هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌و خاكه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه له دژی هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش رێزی ئه‌م مافه و شه‌رعیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و هێزه ده‌گرێت، لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌یه، بۆیه له‌كاتێكدا كێشه‌ی نێوان پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان فه‌شه‌لی هێنابێت، ئه‌وا باشترین رێگه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی سه‌روه‌رییه كه به ئه‌مری واقیع عێراقی عه‌ره‌بی له نێوان سوننه و شیعه‌دا دابه‌ش ده‌كات، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌م دابه‌شكردنه له چوارچێوه‌ی سنووره ته‌قلیدییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقیشدا بێت.




