كورد له ناو جه‌ده‌لی فاشیزم و دیموكراتخوازدا

دانا مه‌نمی
جه‌نگ و دیموكراسی پێكه‌وه ناسازێن، چونكه دیموكراسی له‌سه‌ر رێزی مرۆڤ بنیات نراوه، ئامانجی دیموكراسی ئه‌وه‌یه هه‌رگوشار و سته‌مێك كه به‌سه‌ر ئیراده‌ی تاكدا ده‌سه‌پێنرێت، له نێوی ببات و سیسته‌مێك به‌رقه‌رار بكات، كه چه‌ند ده‌كرێت، ئه‌م ئیراده‌یه گه‌شه پێ بدات و بپشكوێت، له‌بری جه‌نگ پێویستیمان به دادگه‌رییه، له‌بری كولتووری زۆرداری و سه‌ركوتكردن و ریزنه‌گرتن له به‌های تاك و كۆمه‌ڵگا، پێویستیمان به كولتووری یه‌كتر قوبووڵكردن و رێزگرتنه له به‌های ئینسانی هه‌م تاك و هه‌میش كۆمه‌ڵگا، دواجار ئیراده‌ی هه‌مووان ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێكدێنن.
جه‌نگ مرۆڤه‌كان دوور ده‌خاته‌وه له هه‌لومه‌رجی ژیانێكی ئاسایی، ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردن و كامڵبوونی ئازادی، ناگۆڕدرێته‌وه به ژینگه و ده‌ره‌فه‌تی زه‌بروزه‌نگ و خه‌فه‌كردنی به‌های دیموكراسی، جه‌نگ بۆ كه‌س و حیزب و هیزێكی دیموكراتخواز پاساودراو ڕه‌وا نییه، سیسته‌می دیموكراسی له‌گه‌ڵ ئه‌و دنیایه‌ی كه به‌ره‌وام ئاگری جه‌نگێكی نوێیه و كڵپه ده‌سێنێت، ناسازێت.
به له‌ناوبردنی عه‌قڵیه‌تی دیكتاتۆری و فاشیزم، دیموكراسی گه‌شه ده‌كات و زه‌وینه‌ی بۆ ده‌ره‌خسێت كه خۆی فۆڕمۆله بكات، رۆحی دیموكراسی پێویستی به‌وه‌یه كه ئیراده میللییه‌كان – وه‌ك ئیراده‌ی تاك له چوارچێوه‌ی وڵاتیكدا پارێزراو بێـت، ئه‌وكات ئه‌م رۆحه ئۆقره ده‌گرێت، چونكه پێكهاته‌ی ئیراده‌ی تاكه‌كانی گه‌ل، ده‌وڵه‌تی دیموكراسی دروست ده‌كات، به‌هه‌مان شیوه پێكهاته‌ی ئیراده‌ی گه‌لانیش رێكخراوێكی گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م و ده‌وڵه‌ت و گه‌لان فه‌راهه‌م دێنێت.
ئێستا بۆ ئێمه‌ی كورد له دوای سایكس پیكۆ پێویستیمان به گۆڕینی ژیرخان و سه‌رخانی فكریمانه، پێویسته به دیت و تێڕوانین و جیهانبینیێكی نه‌ته‌وه‌ییانه تێڕامان بكه‌ین و بپه‌یڤین، پێویستیمان به كۆتاییهینان به‌و نه‌ریت و هه‌ست و سۆزانه‌یه كه ساڵانێكه له قووڵاییی ئه‌ندێشه‌ماندا ڕه‌گیان داكوتاوه، پێویستیمان به توڕدانی سۆز و عاتیفه‌یه له سیاسه‌تدا، چونكه سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تداری جووڵه‌ی دینامیكین و پره‌نسیپ و زانستن.
خاڵی هاوبه‌شی نێوان هێزه سیاسییه‌كان زیاتره له خاڵی ناكۆك، جیاوازی و ناكۆكیی هێزه سیاسییه‌كان هه‌رچییه‌ك بێـت، پێویسته هێڵی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌زێینێت، چونكه هه‌موومان خێزانی نه‌ته‌وه‌یه‌كین، حیزب له‌به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌دا كه‌مینه‌یه، نه‌ك زۆرینه، نه‌ته‌وه‌ش یه‌كجۆر له شوناس و فۆڕم و جیهانبینین و وێناكردنی نییه، به‌ڵكو نه‌ته‌وه فكره شوناس و فره‌فۆڕم و فره‌جیهانبینین و فره‌ڕه‌هه‌نده. ئێمه‌ی كورد له بری قامچی و فیشه‌ك و سه‌نگه‌رگرتن له یه‌كدی، پێویستیمان به دیالۆگ و گفتوگۆ و سیمینار و وۆرك شۆپه بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی یه‌كتر به رۆحیه‌تی دیموكراسی و دیموكراتیخوازانه قه‌بووڵ بكه‌ین.
له ناو سیسته‌می سیاسی‌دا سیسته‌می میدیایی له هه‌رێمی كوردستان پێویسته جوان رێك بخریت و په‌روه‌رده بكرێت، به‌شێكی زۆری بارگرژییه سیاسییه‌كان له ئه‌ستۆی میدیای بیستراو و بینراو و نووسراودایه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش شۆسیال میدیا رۆڵێكی نه‌رێنی ده‌گیرێت له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای كوردیدا و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌حزابی كوردی.
چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسی پێویستی به ڕیفۆرمی ستراكتۆری سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تییه، چاكسازی له نێوماڵی كورددا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه، به‌تایبه‌ت ئه‌ركی سه‌رشانی رۆشنبیران و ڕووناكبیران و نووسه‌رانه، چونكه رۆڵی ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگایان له ئه‌ستۆدایه، وه‌لێ به داخه‌وه به‌شێكی زۆر له ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی كورد فكریان بۆمبڕێژ كراوه و سه‌رقاڵی هۆنینه‌وه و هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت و بوختانی سیاسین بۆ فڵان یان فیسار حیزب!!
زۆرێك له نوسه‌ران و ڕۆشنبیران نه‌ك ته‌نها له بوێریی فكری بێبه‌هره‌ن، به‌ڵكو له ده‌ربڕینیشدا سه‌ربه‌خۆ نین و له‌ژێر چه‌تری لایه‌نێكی سیاسی‌دا بۆ مه‌هام و ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و لایه‌نه ده‌خوێنن و ئاراسته ده‌كرێن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌كه‌ن و هه‌قیقه‌ت ده‌شارنه‌وه و میلله‌ت ده‌گه‌وجێنن !
هیچ نه‌ته‌وه و میلله‌تێك به جنێوفرۆشتن و هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌تی سیاسی و سڕینه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر، ناتوانێت دریژه به ژیانی خۆی بدات، پێویسته تێكڕای تاكه‌كان به جیاوازیی ئیتنی و ئایینی و ئایدۆلۆژیای سیاسییانه‌وه، له ڕێگه‌ی مه‌شروعێكی عه‌قڵانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ت ده‌رك پێ بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سی و حیزبییه‌كانیان به قوربانی بكه‌ن، ئه‌م قوربانیدانه‌ش ته‌نها له پێناو مانه‌وه‌ی میلله‌تدایه و هه‌مووان په‌رۆشی مانه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مانین.




