٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێم، بڕیاری دەستگیركردنى بۆ گەورە بازرگانێکی نەوت دەرکرد

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info-  لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ گەورە بازرگانێکی بواری بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان دەرکرد.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (چراخان رەفیق)، گەورە بازرگانی بواری نەوتی هەرێمی کوردستان دەرکرد كه‌ ماوەیەکە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە و لە دەرەوەی وڵاتە.
 
(چراخان رەفیق) هاوسەری وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام پێش ماوەیەک (چراخان) بە چەند ناوەندێکی میدیا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌ژیم و چه‌ند مانگێكه‌ له‌ دکتۆر (ئاشتی‌ هه‌ورامی) وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان جیابوومه‌ته‌وه‌".
 
 
 
 
کوردستان 24
 

هەواڵی پەیوەندیدار