ئه‌وه چییه له به‌غدا ده‌قه‌ومێ؟

دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی
پێنجشه‌ممه 31 ی ئادار، له‌ژێر په‌رده‌ی هێنانه‌كایه‌ی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكراتدا، جارێكی دی پشت له ده‌ستوور و بنه‌مای حوكمڕانی كرا، ئه‌و سیناریۆیه‌ی هه‌ر له دوای رووخاندنی رژێمی به‌عسه‌وه 2003 كاری بۆ ده‌كرێ، به‌غدا قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێی كرد. ره‌فتاره‌كانی به‌غدا سه‌رچاوه‌ی خوڵقاندنی چه‌ندان قه‌یرانی سیاسی و ئابووریی گه‌وره‌ن، هاتنی داعش یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانی پاشه‌كشه‌كردنه له رێككه‌وتنی پێكهاته‌كان، كه مه‌به‌ست لێیان هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له ده‌ستی تایه‌فه‌ی شیعه‌دا، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا، ره‌فتاره‌كانی به‌غدا، به‌ره به‌ره ئه‌و ده‌لاقه‌یه‌ی خستیه نێوان پێكهاته‌كان گه‌وره‌تری كرد، ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه روویدا، ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی فه‌رمانڕانییه‌كی هاوشێوه‌ی ئێرانه، كه هه‌موو پێكهاته‌كان له بۆته‌ی ئومه‌تی ئیسلامدا ده‌توێندرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌كانی عێراق له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، جارێكی دی به ناوی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات، عێراق بۆ مه‌ركه‌زییه‌ت ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، ئه‌گه‌ر تا 2003 به ناوی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی، مه‌ركه‌زییه‌ت پیاده كرابێت، ئه‌مجاره به ناوی ئومه‌تی ئیسلام پیاده ده‌كرێت.
كه‌واته چۆن داعش له حوزه‌یرانی 2014 بۆ عێراق هات و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی له نێوان سووریا و عێراقدا راگه‌یاند، به‌مه‌ش ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕێ ده‌كرا وه‌ده‌ركه‌وت، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سنووره‌كانی سایكس پیكۆ، زۆر راشكاوانه هاته‌گۆڕێ و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه باس كرا، ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له به‌غدا روویدا، به چه‌ند خۆپێشاندانێكی لایه‌نگرانی سه‌در ده‌ستی پێكرد، كه‌واته خوڵقاندنی قه‌یرانی ئه‌مجاره، له ڕێی داواكارییه‌كی میللییه‌وه بوو، سه‌یریش له‌وه‌دایه، هه‌موو لایه‌ك قسه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه كرد، ته‌نیا تاران نه‌بێت. ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دایه عه‌بادی كه پشتگوێخستنی كورد، ده‌بێته هۆی دابڕانی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی و هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كانی جێبه‌جێكردنی سیناریۆكه، نه هۆشداری ئه‌مه‌ریكا، نه پێشنازی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌یان به‌لاوه گرینگ نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر به لای كاربه‌ده‌ستانی به‌غداوه، په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی سیناریۆی په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كان، سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ركه‌زیه‌ت و داڕشتنی ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بی بێت، ئه‌وا زه‌مینه‌ی راگه‌یاندنی پارچه پارچه‌بوونی عێراقیش خێراتر ده‌بێت، چونكه ده‌مێكه پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان توڕ تێهه‌ڵدراوه، كه‌واته عێراق له نێوان دوو رێگه‌دایه، یان ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زیی مه‌زهه‌بی، یان دابه‌شبوون، ئاماژه‌كانی ئه‌و ئاگره‌ی له ناوچه‌كه‌دا نێڵه‌ی دێت، عێراق به‌ره‌و هه‌لاهه‌لابوون ده‌بات، نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌غدا كاری بۆ ده‌كات.




