شه‌عبه‌وییه‌كان، له گڕدانی هه‌ستی خه‌ڵكه‌وه بۆ گڕدانی چاڤی لاند

عــه‌تــا شــێخ حــه‌ســه‌ن
ده‌غده‌غه‌ی هه‌ستی خه‌ڵك و فریوكاری و، گڕتێبه‌ردانی حه‌ماسی عه‌وام، له ده‌ره‌وه‌ی فیكر و روئیای نیشتیمانی ، له‌لایه‌ك دژه به بنه‌ماكانی دیموكراسی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ئایدۆلۆژییه دیماگۆجی و، فه‌وزه‌وی و، هه‌مه‌جییه، به‌رهه‌م دێنیت، كه بهڵته‌جی و شه‌عبه‌وییه‌كانی سیاسه‌ت، به مه‌به‌ستی ئیستیبدادی سیاسی ده‌یخوڵقێنن و، فره‌یی سیاسی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی تێك ده‌دات.
له دوای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی مه‌سئولانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی كوردوستان، بۆ ڕزگاربوون له قه‌یرانی ئابووری و دارایی، له ئیستیسماری خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، گۆڕا به پرۆژه‌یه‌كی عه‌قڵانی، بۆ بوژاندنه‌وه و هاندانی كه‌رتی گه‌شتیاری و، ئاسۆیه‌كی كرده‌وه كه ئیتر مه‌ینه‌تیی قه‌یرانی دارایی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه‌و نه‌مان ده‌چێت و، یان لانی كه‌م حكوومه‌ت پلان و نه‌خشه‌ی (ب)ی هه‌یه و، به دوای سه‌رچاوه‌ی نوێی داهاتدا ده‌گه‌ڕێت و، ئه‌وكاته‌ی پایته‌ختی كوردوستان بوو به شۆینی كۆڕبه‌ندی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی گه‌شتیاری، هاوكات له پایته‌ختی ڕۆشنبیری و له یادی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییدا، چاڤی لاند وه‌ك گه‌وره‌ترین یه‌كه‌ی گه‌شتیاری ئاگر درا و، زیان و خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، دیاره ئه‌م ڕووداوه ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی عه‌فه‌وی بێت ئاساییه، وه‌ك چۆن گۆڕه‌پانه گه‌وره‌كانی یاری له‌لایه‌ن هانده‌ره ئه‌ورووپاییه‌كانه‌وه نابوت ده‌كرێن، به‌ڵام فۆكسی سه‌ر ڕووداوه‌كه، ئه‌و ته‌صوره نه‌فی ده‌كات كه‌عه‌فه‌وییه، به‌ڵكو ڕووداوه‌كه چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی گینگڵی ئه‌و په‌یامه‌یه ڕه‌شدۆست و ڕقاوی و ترسناكه‌یه، كه ده‌سه‌ڵاتخوازانی سیاسی، له ناو هه‌ست و نه‌ستی گه‌نجاندا چاندویانه و، بارگاوییه به دژایه‌تیی جوانی و خۆشه‌ویستی و، له چوارچێوه‌ی پیلانیكیشدایه، كه داوچنه‌كه‌ی ئاوسه به دیماگۆجیی سیاسی و، دژی به گه‌شتیاریكردنی هه‌رێم و، هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیاران، خۆی مانیفێست ده‌كات. ئاخر شوێنی چاڤی لاند ساڵانێك به بڕیاری به‌عسییه‌كان ئه‌رزی حه‌رام و، له‌ژێر ئه‌حكامی عورفی شۆفێنییه‌كاندا، كه‌س نه‌یده‌وێرا ته‌نانه‌ت پیایدا گوزه‌ر بكات، به‌ڵام له ئێستادا كراوه به گوڵ و چیمه‌ن و، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵك و، ئاهه‌نگ و كۆبوونه‌وه و یه‌كترناسینی گه‌نجان، كاتێكیش ئاهه‌نگ و شادی نه‌ورۆز و، چاڤی لاند ئاگر ده‌درێت، ئه‌وا پرسیارگه‌لێك ده‌وروژێت، ئایا؟ سوتان له كوێوه ده‌ستی پێكرد و؟ به كوێدا گوزه‌ری كرد و؟ كه‌یش كۆتایی دێت؟
له سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، چه‌ندین جار باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردوستان كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لامار و سوتاندن، ڕه‌نگه سوتانی باره‌گایه‌ك ته‌نها په‌لاماردانی شكۆی حیزبێك نه‌بێت، به‌ڵكو ئامانجه شاراوه‌كه‌ی، سوتانی نه‌سیجی پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، به‌تایبه‌تی له شارێكدا كه پێكهاته‌كه‌ی سرووشتێكی فره‌یی هه‌یه و، له‌مێژویشدا زوڵم و سته‌م و مۆنۆپۆلی سیاسی له هیچ ڕه‌نگ و هێزێك قه‌بووڵ نه‌كردووه.
پاریش له ناو پاركی ئازادی و، له‌پاڵ دوائارامگا‌ی (شێركۆ بێكه‌س)دا، به مه‌به‌ستی تێكدانی ئارامی په‌یكه‌ری عه‌شقیان سوتاند، په‌یكه‌ری عه‌شق له شوێنی ئه‌و حامیه‌یه دروست كرابوو كه به ده‌ستی به‌عسییه‌كان، ده‌یان كوردی تیادا زینده‌به‌چاڵ كرا، بۆیه دیسان ڕه‌نگه ئامانجی كرده‌كه ته‌نها سوتاندنی په‌یكه‌رێك نه‌بێت، به‌ڵكو تانوپۆ شاراوه‌كانی ئه‌و كرده‌یه، به‌حامیه‌كردنه‌وه‌ی پاركی ئازادی و، په‌لاماردانی خۆشه‌ویستی و جوانییه، به‌تایبه‌تی له شارێكدا كه (گۆران) واته‌نی جوانی ده‌بێته قیبله‌گای ئایین.
سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیرییه، كاتێك ئه‌و پایته‌خته شه‌قام و هۆڵ و یاریگا و، فرۆكه‌خانه و، باخچه و پارك و، میوانخانه‌كانی وه‌ك پێویست نه‌بن و، بزاوتی ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ و، ئینسیجامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ، سیمای ڕۆشنبیری پێوه دیار نه‌بێت و، به‌پایته‌ختكردنی ته‌نها موجامه‌له و، به‌رهه‌می ئیفرازاتی سلبی ففتی به ففتی به‌ڕێوه‌بردن بێت، كه‌واته به‌پایته‌ختكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی حكوومه‌ته و، ده‌بێت وه‌ك مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی له ئه‌وله‌ویه‌تی پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا بێت، یاخود مه‌سئولییه‌تی ئه‌خلاقیی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی وه‌حده‌ی ئیدارییه، كه ئه‌م شاره له سوتێنه‌ران و، هاوسۆزانیان ته‌جرید بكه‌ن و به ئارامی ڕایبگرن.
ئاخر ده‌كرێت چاڤی لاندی سوتاو به پاره‌ی سه‌رمایه‌داریك نۆژه‌ن بكرێته‌وه، به‌ڵام نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌سیجی كۆمه‌ڵایه‌تی سوتاو زۆر گرانه، چونكه به‌داخه‌وه سوتاندن، سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانی ئه‌وه‌نده لاواز كردووه، كه به‌رگه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه ناگرێت.
مێژوو پێمان ده‌ڵێت له هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه هه‌تا ئێستا، سیاسه‌تمه‌دارانی مونشه‌ق كاریان له‌سه‌ر لێكترازانی خه‌ڵك و، هاندانی توندوتیژی كردووه، بۆیه ئاساییه ئه‌میری (خۆش)ئاوه‌زی ده‌سته‌ڵاتخواز، له شه‌قتێهه‌ڵدانی ژنه پێشكه‌شكار و، له سوتانی چاڤی لاند و، جه‌سته‌ی كچ و، نه‌سیجی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، (بۆش) ئاواز بێت و مێشیك به میوان ڕانه‌گرێت، ڕه‌نگه (سته‌مكار)انه ده‌ستی شوكرانه به‌ڕیشدا بهێنێت و، به(كردار)یش له ڕیابازی و موجامه‌له‌ی سیاسییشدا بڵێـت قه‌ده‌ره، به‌ڵام ئازادیخوازان و، ئه‌وانه‌ی بۆ ئازادی خوێن و، بۆ ڕزگاری ئێسك و، بۆ پێكه‌وه‌ژیان ساڵانێكیان به‌خشیوه، نابێت ئاگر توكیان گرژ نه‌كات، ئاخر ئاگری نه‌ورۆز بۆ ئێمه‌ی كورد، داستان و هێمای ڕزگاربوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، كه‌چی دوژمنانمان، به ئاگر دوژمنایه‌تیی ناوخۆییمان لا پیرۆز ده‌كه‌ن.
چه‌قۆكێش و چه‌قۆكێشان جۆرێك پسپۆڕیی گه‌ره‌كه، ده‌بێت چه‌قۆوه‌شێن شوێنی چه‌قۆلێدان و، زاویه‌ی لێدانی چه‌قۆكه بزانێت، ئه‌گه‌رنا هه‌ر چه‌قۆلێدانێكی عه‌فه‌وی ڕه‌نگه چه‌قۆلێدراو بكوژێت، منداڵ بووم بۆ خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تایی، له قه‌ره‌داخه‌وه هاتمه شاری سلێمانی و، له گه‌ڕه‌كی چوارباخ نیشته‌جێ بووم، ئه‌و سه‌رده‌مه شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ك له سلێمانی بره‌وی هه‌بوو، بۆیه خزمێكی نزیكم ڕاهێنانی زۆری له‌سه‌ر چه‌قۆ پێ‌كردم، ده‌یوت مادام چوارباخ و جوله‌كان (دوو گه‌ڕه‌كی سلێمانین) شه‌ڕیانه، ده‌بێت چه‌قۆیه‌كی ئه‌بوئه‌لقه‌ت له گیرفان بێت، ئه‌و به یه‌ك ده‌ست چه‌قۆی ئه‌بوئه‌لقه‌ی ده‌كرده‌وه و داشی ده‌خسته‌وه، چونكه له چه‌قۆكێشیدا پسپۆڕی هه‌بوو، منیش جگه له‌وه‌ی به حوكمی په‌روه‌رده‌ی خێزانی كه‌سێكی مولته‌زیم بووم، له خوێندنیشدا قوتابییه‌كی زیره‌ك بووم، بۆیه گوێزم به مناره‌ی چه‌قۆبازیدا هه‌ڵده‌دا و، هیچم لێ شین نه‌كرد، دیاره ته‌نها ڕێكه‌وتیش نییه كه ئه‌و خزمه‌م، ئێستا گۆڕانه و منــیش پارتیم.
له یادمه هاوڕێیه‌كی ده‌ستكراوه‌مان له شه‌ڕه‌گه‌ره‌كدا ڕۆژێكیان (دیل)ێكی گرتبوو، ئه‌و به‌ده‌نگی به‌رز به‌دیله‌كه‌ی ده‌گوت ناتكوژم به‌ڵام (سه‌ما)ت پێ ده‌كه‌م و ئازادت ده‌كه‌م، دیاره ئه‌م حاڵه‌ته‌ی منداڵیش به جۆریك لای ئه‌و هاوڕێیه‌مان ببوو به كولتوور، كه له ژیانی پیشمه‌رگایه‌تیشیدا، (سه‌ما)ی به (دیل)ه نه‌یاره‌كانی ده‌كرد ئه‌وسا ئازادی ده‌كردن، هه‌رچه‌نده ئه‌و هاوڕێیه‌مان به جوامێریی خۆی له پێشمه‌رگایه‌تیدا بوو به سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی لایه‌نێكی سیاسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه به (دیل)ی شه‌هید كرا.
هه‌ر پسپۆڕی و بڕوانامه‌یه‌ك به‌بێ بوونی ئینتیما، بۆ گه‌ل و نیشتیمان، ده‌كرێت خراپ به‌كار ببرێت، (موباره‌ك) دوكتۆرێكی خه‌ڵكی سلێمانی بوو، به‌ڵام وه‌لائی ئه‌و ناموباره‌كه بۆ به‌عس و سیاسه‌ته تۆقێنه‌ره‌كه‌ی به جۆرێك بوو، له كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراقدا كرا به وه‌زیر،
خۆ زانیویشمه كه براده‌رێك له پایته‌ختی كوردستان، تێزی دوكتۆراكه‌ی له (فكر القائد صدام حسین)دا بووه، بۆیه كه‌س ناتوانێت به‌و خوێنده‌واره‌ی هه‌ولێر بڵێت تۆ دكتۆرات نییه، چونكه خاوه‌نی بروانامه‌ی دوكتۆرایه، به‌ڵام سه‌د خۆزگه نه‌خوینده‌وارێكی دووره‌شار بایه و، فیكری شۆفینی دیكتاتۆرێكی وه‌ك صدام حسینی بۆ نه‌كردینایه به دیاری. ئاخر گه‌لۆ با كه‌مێك واقیعی بین، كێ ده‌توانێت بڵێت (میشیل عه‌فله‌ق) بڕوانامه‌ی نه‌بووه، عه‌فله‌ق ده‌رچووی زانكۆی پاریسه، ئه‌و پاریسه‌ی بووكی جوانی ئه‌ورووپایه و، پایته‌ختی فه‌ره‌نسایشه، ئه‌و فه‌ره‌نسایه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی وه‌رچه‌رخانیكی گه‌وره‌ی جیهانی بوو، به‌ڵام (عه‌فله‌ق) و بیری (عه‌فله‌ق)ی، ته‌نافی سێداره‌یه‌كی له عێراقدا هه‌ڵخست، كه ملی ده‌یان هه‌زار ئازادیخوازی پیادا هه‌ڵواسرا.
به ویژدانه‌وه كه‌س ناتوانێت نكوڵی بكات له گرینگیی بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمی و زانستی له مه‌یدانی كاردا، وه‌لێ هه‌ندێ جار بڕوانامه له مه‌یدانی سیاسه‌تدا، وه‌ك پاشته‌ماڵی فاڵچی وایه، هه‌زار و یه‌ك به‌ند و باوی له‌ژێردا حه‌شار ده‌درێت، ئاخر ئه‌و خانمه جوانه عێراقییه‌ی باڵاترین بڕوانامه‌ی كیمیایی هه‌بوو، ده‌ركه‌وت ته‌خصیبی چــه‌كــی كــۆكــوژی كــردووه بــۆیــه نــاوی لــێ نرا (ئــــــــــو‌م جـــــــــــــه‌راسیم).
كه‌واته ده‌كرێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا، جه‌للاد و، دیكتاتۆر و، شه‌عبه‌وی و، مۆسۆلۆنیست بێت و، دژی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل سیاسه‌ت فۆرمه‌له بكات، هه‌روه‌ك چۆن ده‌كرێت نه‌خوێنده‌وارێكی به‌ره‌ی گـــــــــــه‌ل، (میداڵی ئیفتیخاری) نه‌ته‌وه‌یه‌كی له سنگ بدرێت و، وه‌ك (جۆرج واشنتۆن) سه‌ركردایه‌تیی جه‌نگی ڕزگاری بكات و، ببێت به باوكی دامه‌زرێنه‌ر.




