سبه‌ینێ پۆسته‌كانی یه‌كگرتوو ده‌خرێنه ده‌نگدانه‌وه

دهۆك ـKDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ستنیشانی کردوونە بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی پارێزگای دهۆك، سبەینێ دەچنە ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، بزانن پێیان ڕازی دەبن یان نا؟.
(شیمال عادل میرۆ) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:" سبه‌ی چوارشه‌ممه سەعات 11ی دەمەونیوەڕۆ، ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا کۆ دەبنەوە و، لەسەر بەربژارەکانی ه‌یه‌كگرتوی ئیسلامی قسەی خۆیان دەکەن داخوا ڕازین ئەو پۆستەیان پێ بدرێت یاخود نا و، بە دەنگدان یەکلای دەکەنەوە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك گوتیشی: "دوای متمانەدان بە‌و به‌ڕێزانه‌ی پۆستیان پێ دەدرێت، شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرن و، پارێزگار دەسەڵاتیان پێ ده‌دات و ده‌ستبه‌كار ده‌بن."
شایا‌نی باسە به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، 25 پۆستی سنووری پارێزگای دهۆک دراوە بە یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ لەوانە جێگری پارێزگار و، دوو ڕاوێژكاری پارێزگار و، سێ به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه و دوو به‌ڕێوەبه‌ری گشتی و بەڕێوەبەری چەند به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییەکی دیکە.
نه‌شوان به‌رزنجی




