سنووری ئیبراهیم‌خه‌لیل هێشتایش هەر داخراوه

زاخۆ -KDP.info- قایمه‌قامی قه‌زای زاخۆ دەڵێ سنووری ئیبراهیم‌خه‌لیل هێشتایش هەر داخراوە و، جارێ دیار نییە کەی بکرێتەوە.
(خه‌لیل مه‌حموود) قایمه‌قامی قه‌زای زاخۆ، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له دوێنیوه توركیا سنووری ئیبراهیم خه‌لیلی داخستووه؛ لەبەر ئەوەی هێزی هێناوەتە ناوچه‌ی سلۆپی و جزیره و، لەوێ بەنیازی ئۆپه‌راسیۆنە."
قایمه‌قامی قه‌زای زاخۆ گوتیشی: "هێستا كاتی كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه دیار نییه و هیچ هاتوچۆیه‌كیش نیه، و نازانین كه‌ی ده‌كرێت."
جێی ئاماژه‌یه سنووری ئیبراهیم‌خەلیل، ده‌كه‌وێته سنووری زاخۆ له پارێزگای دهۆك و ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه له باشووری کوردستان، کە کوردستان و تورکیا پێک دەبەسێتەوە؛ هەم ڕێی بازرگانییە و هەم سەیرانەوانی.
نەشوان بەرزنجی




