"كامیرای چاودێری هاتوچۆ نادرێ به كهرتی تایبهت"

ههولێر -KDP.info- دوای بڵابوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە کامێرانی چاودێری دەدرێ بە کەرتی تایبەت و لەلایەن ئەوانەوە سەرپەرشتی دەکرێ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی ھەولێر ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردووە و گوتی، ئەم ھەواڵە هیچ ڕاست نییە و هەرگیز بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە و نایشدرێت.
(فازڵ حاجی عەلی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمە چەندین جارە دەنگۆ بەڵاو دەبێتەوە گوایە کامێرای چاودێریکردن دەدرێتە کەرتی تایبەت، لە ڕاستیدا ئەم دەنگۆیە ھیچ ڕاست نییە، چونکە ھیچ بڕیارێکی لەوشێوەیە نەدراوە و ناشدرێت، چونکە ئەو کارە ئەستەمە."
(فازڵ حاجی عەلی) گوتیشی، کامێرای چاودێری پەیوەندیی بە سزادانەوە ھەیە، بۆیە ناکرێت بڕیاری سزادان بدرێتە کەرتی تایبەت و، ئەمە کاری حکوومەتە بیکات، نەک ھیچ کەس و لایەنێکی دیکە.
(عەلی) ڕوونیشی کردەوە، ئەو جۆرە کارانە لە ھیچ وڵاتێکدا نەکراوە تاوەکو لە ھەرێمی کوردستان بکرێت، چونکە کارێکی نابەجێیە.
بڵند ئیبراھیم




