٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومه‌ت دوو قوتابخانه‌ی دی له‌ سۆران كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ له‌ سۆران.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

سۆران-KDP.info-  ئەمڕۆ لە سۆران وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم دوو قوتابخانەی 6پۆلە و 18پۆلەی  کردەوە.

(سالار سادق) بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمڕۆ (د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێک سەردانی شارۆچکەی سۆرانی کرد و، لە هۆلی بۆنەکان لەگەڵ سەرپەرشتیاران و، بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کۆ بوویەوە بۆ ئەوەی  لە نزیکەوە گوێبیستی کێشە و داواکارییەکانی کەرتی پەروەردە لە ناوچەکە ببێت."

گوتیشی: "دوو قوتابخانەی نوێ، قوتابخانەیەکی 6پۆلە لە شارۆچكه‌ی خەلیفان و قوتابخانەیەکی 18پۆلەیش لە گەڕەکی چەمی ڕەزان لە سۆران کرایەوە، ئەو قوتابخانانە زۆریان دەبێت بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە لە ناوچەکە، پێشتر قوتابیانی قوتابخانەی پەرکین، لە قوتابخانەیەکی دوو پۆلی دابوون، کە سەری خۆڵ بوو و لە ڕەوشێکی خراپدا بوون،  قوتابخانەی 18 ڕێزی لە گەڕەکێکی ستراتیژیە، کە پێشتر قوتابخانەی لێ نەبوون، کە پێشتر قوتابیانی ئەو  گەڕەکە ڕێگەیەکی زۆریان بە پێ دەبڕی تا دەگەیشتنە قوتابخانە، هەروەها مەترسی  ڕووداوی هاتوچۆ هەبوو، هەروەها زەختی لەسەر سێ قوتابخانە کەم کردەوە و هەموویان ڕوو لەو قوتابخانەیە دەکەن.
شایانی باسە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سۆران 11 باخچەی ساوایان و لەگەڵ 248 قوتابخانەی حکوومی  لەگەڵ 4 قوتابخانەی ئەهلی هه‌ن".
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار