"ئهردۆگان به سێ مهرج لهگهڵ ئیسرائیلدا ئاشتهوایی رادهگهیهنێ"

ئانكارا-KDP.info- سەرکۆماری تورکیا له گەڕانەوە لە تورکمانستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند کە تورکیا ئامادەیە نێوانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.
نێوانی ئیسرائیل و تورکیا لەسەر کوژرانی چەند هاووڵاتییەکی تورک بە دەستی سەربازانی ئیسرائیل تێک چوو؛ جگە لەوەیش شەڕی میدیای لە نێوان ئەو 2 وڵاتە ناکۆکییەکەی قووڵتر کردەوە؛ تورکیا ترسی لێ نیشتووە نەکا ڕووسیا گازی لێ ببڕێت و، لەوەتی نێوانی لەگەڵ ڕووسیا تێک چووە، بۆ کڕینی گازی لە ئیسرائیل دەیەوێت ئاشت ببێتەوە.
ئیسرائیل ئامادەیی خۆی دەربڕی بەوەی گازی سروشتی بە تورکیا بفرۆشێت، بەڵام بەو مەرجەی کە پەیوەندی نێوانیان ئاسایی ببێتەوە. لە کاتی گەڕانەوەیشیدا لە تورکمانستان ئەردۆگان لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا 3 مەرجی دانا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل. یەکەم داوای لێبوردن لە تورکیا بکات لەسەر ئەو ڕووداوە، دەبێت قەرەبووی کەسوکاری کوژراون بکاتەوە، سێیەمیش پێویستە ئابلۆقەی سەر غەزە هەڵبگرێت.
لە وەڵامی ئەردۆگاندا، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕێگەی نووسینێکەوە ئاماژەیان داوە، کە ئیسرائیل داوای لێبوردنی لە تورکیا کردووە و، خانەوادەی کوژراوانی قەرەبوو کردووەتەوە، بەڵام مەرجی سێیەم زۆر بێمانایە، چونکە دەزانێت مەحاڵە ئابلۆقەی سەر غەزە هەڵبگیرێ.
کارزان گلی




