"عەبادی پێیگوتین سهربهخۆفرۆشتنی نهوتی ههرێم یاساییه"

بهغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ کە لەگەڵ عەبادیدا كۆ بوونەتەوە، گوتوویەتی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی بڕگەی 3ـی مادەی 11ـی پرۆژەیاسای بوودجەی 2015ی عێراق، سەربەخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێت و، داهاتی نەوتەكەی دەبێتە خەرجی هەرێم و، ئەم كارەی هەرێمیش یاساییە.
حاكم (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لە لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقدا كۆبووینەوە، لە بارەی نەناردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە و مافەداراییەكانی هێزی پێشمەرگە عەبادی پێی گوتین (هەرێمی كوردستان بە گوێرەی بڕگەی 3ـی مادەی 11ی پرۆژەیاسای بوودجەی 2015ـی عێراق سەربەخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێت و، داهاتی نەوتەكەی دەبێتە خەرجی هەرێم و، ئەم كارەی هەرێمیش یاساییە، خۆ ئێمە پارەشمان نییە بۆ هەرێمی كوردستانی ڕەوانە بكەین. دیارە 'عەبادی'ـیش ئاخری قەناعەتی هێنا سەربەخۆفرۆشرانی نەوتی هەرێم هیچ كیشەیەكی یاساییی نییە."
(سلێڤانەیی) باسی لەوەش كرد: "لیستی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە سەر بە نووری مالیكین هەوڵ دەدەن هەرێم و بەغدا هیچ پەیوەندییەکیان نەمێنێت و، هەرێم نەتوانێت سەربەخۆ نەوتی خۆی بفرۆشێت، كە ئەمەش لە دەمارگیریی نەتەوەیی و، دژایەتیی هەرێم زیاتر هیچیتر نییە. هەوڵ دەدەن شەقامی شیعە دژی هەرێم هان بدەن بە هوتافەكانیان، لە هەوڵیشدان تا دەوڵەتەکەی عەبادی هەڵوەشێننەوە و، وای دەربخەن كە حكوومەتی عەبادی لە حكوومەتەكەی مالیكی خراپترە."
سەرباز واحید




