٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبه‌ینێ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان دوا بڕیار له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ ده‌ده‌ن

سەرچاوە: KDP.info
په‌رله‌مانی عێراق.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

به‌غدا-KDP.info- په‌رلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بڕیارە سبەینێ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ دیاریکردنی ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق کۆ ببنەوە و، ھەڵوێستی خۆیان دیاری بکەن.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی سەعات نوی بەیانی کوتلە کوردییەکان کۆ ببنەوە و، لەوێ ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق دیاری بکەن، لەبەر ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت سبەی پڕۆژەیاساکە بخرێتە دەنگدان، چونکە لیژنەی دارایی کاری خۆی تەواو کردووە.

(عەرەفات کەرەم) گوتیشی، ئەگەر بزانین کە داواکارییەکانمان جێبەجێ کراوە، دەنگ بە پڕۆژەیاساکە دەدەین و ئەگەر جێبەجێ نەکرێت بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەین و، دەنگی پێ نادەین وھەر کوتلەیەکی لەگەڵ ھەڵوێستی کورد نەبێت دەبێتە خاڵێکی ڕەش لە مێژوودا و مێژووش ڕەحم بە کەس ناکات، بۆیە بڕوا ناکەم ھیچ کوتلەیەکی کورد دژی ھەڵوێستی کورد بێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار