٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"‌نۆ منداڵه بێسەروشوێنە‌كه‌، په‌یەده ڕفاندبوونی"

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا ئاشکرای کرد، پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان نۆ منداڵی بە زۆر ڕفاندووە و، دواتریش کەسوکاریان بە زۆر منداڵەکانیان لێ وەرگرتوونەتەوە، لێ پەیەدە لە تۆڵەی ئەمە، ئەم بەیانییە ٦٠ کەسی دەستگیر کردووە.

(د. کاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە گوندی سوێدی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوچەی ڕمێلان کە نزیکەی ٢٠٠ بیرەنەوتی لێیە، منداڵانی گوندەکە چوونەتە تۆپانێ، بەڵام ئاسایشی پەیەدە ھێرشی کردووەتە سەریان و، نۆ منداڵکاری ١٥‌ساڵان‌ئەوخواری ڕفاندووە و، بردوویانە بۆ سەربازگەیەکی خۆیان لە تل‌خنزیر، دواتر کەسوکاری منداڵەکانی زانیویانە و، بە چەند ئۆتۆمبێلێک چوونەتە سەر بارەگای پەیەدە و، بەردبارانیان کردووە و، بە زۆر منداڵەکانیان ئازاد کردوونە."
(د. کاوە ئازیزی) گوتیشی: "دوای ئەوەی منداڵەکان ئازادکران، دوێشەو پەیەدە ھێزی خۆی لە قامشلۆ و عامودا و، ناوچەکانی دیکە کۆ کردووەتەوە و، چوونەتە سەر گوندەکە و، تابەیانی گەمارۆیان دابوو، بەیانی ھێرشیان کردووەتە ناو گوندەکە و، نزیکەی ٦٠ کەسیان لەو گوندە دەستگیر کردووە کە منداڵێکی نۆ ساڵانیشیان تێدایە و، بێسەروشوێن بردوویانە."
دیارە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا تا ئێستا چەند جارێک خەڵک دژی سیاسەتەکانی پەیەدە خۆپیشاندانیان کردووە و، یەکێک لە داواکاریەکانیشیان ئەوەیە کە ئیتر منداڵیان لێ نەڕفێنن و، ڕەشبگیریان نەکەن.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار