٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆباما، سەركەوتنی پێشمەرگەی لە شنگال بە گرینگ وەسف کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا-KDP.info- سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پاش کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیر و بەرپرسە گەورەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (پنتاگۆن)، باسی پێشمەرگەی کردووە کە چۆن بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی كوردستان، شنگالیان بە داعش چۆڵ کردووە و، گوتوویەتی لەوەتی شنگال ئازاد کراوە، داعش هێزەکەی جارانی نەماوە.


(باراك ئۆباما) سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: "سەركردەكانی داعش یەك بە یەك نۆرەیان دێت و ناتوانن خۆیان بشارنەوە." ئۆباما بەڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری ئەو هێزانەیشی دا، كە لە زەویدا شەڕی داعش دەكەن و، مەبەستیشی هێزی پێشمەرگەیە.


(ئۆباما) دەڵێ ئەگەرچی داعش چەند ناوچەیەکی پێ چۆڵ کراوە و، پەیتاپەیتا لە ئاسمانیشەوە دەیانکوتین،  بەڵام هەر بەوەندە داعش نابڕێتەوە و، لە هەندێ ناوچەی عێراق و سووریایشدا ڕەگیان داگوتاوە و، بە شەڕێکی تۆکمە و ژیرانە نەبێ، ناتوێنەوە.

سەرۆكی ئەمەریكا، دەڵێ لەوەتی پێشمەرگە بە سەرۆکاییەتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، داعشیان لە شنگال وەدەر ناوە، ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە جموجۆڵەکەی جارانی نەماوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار