2 هەزار و321 كوردی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار كراون

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری كاروباری كوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، تاوەكو ئێستا 2 هەزار و321 هاووڵاتی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كراون كە 864ـیان ئافرەتن.
(خەیری بۆزانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ژمارەی كوردانی ئێزدی لە عێراق 500 هەزار كەسە و لەو ژمارەیەیش 400هەزار كەسیان ئاوارە بوونە و هەزار و 286 كەسیش شەهید بوون.
بەڕێوەبەری كاروباری كوردانی ئێزدی لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی گوتیشی، لە شەڕی داعشدا 5 هەزار و 838 هاووڵاتیی ئێزدی رفێندراون كە 3 هەزار و 192ـیان ئافرەتن و 2هەزار و 646ـیان پیاون، هەروەها 960 منداڵیش بێباوك بوونە.
(بۆزانی) دەشڵێت، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار كراون، 2 هەزار و 321 كەسە كە 864 ئافرەت و 316 پیاو و هەزار و 41 منداڵن.
بڵند ئیبراهیم




