٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ده‌یانه‌وێ هه‌ندێ له‌ سێكته‌ری شارەدێی سەعدییە نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌"

سەرچاوە: KDP.info
سه‌عدیه‌.فۆتۆ: شه‌رشیڤ

سه‌عدیه-KDP.info-  گروپێكی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، لە پێناو ئاوەدانكردنەوەی  شارەدێی سەعدییە چەند بوارێكی خزمەتگوزاریی ناوچەكە چاك دەكەنەوە.

بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدییە ئەحمەد سامر زەرگووشی بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "گروپێكی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە شێوەیەكی مەیدانی شارەدێی سەعدییەیان بەسەر كردووه‌تەوە و تەواوی وێرانكارییەكانی چەكدارانی داعشیان پیشان دراوە كە لەو ماوەیەدا ناوچەكەیان بە دەستەوە بووە."

زەرگووشی گوتیشی، گروپەكە بڕیاریان داوە چەند بوارێكی خزمەتگوزاریی ناوچەكە ئاوەدان و چاك بكەنەوە؛ لەوانە پەروەردە، تەندروستی، ئاو و، كارەبا."
بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدییە ڕاشیگەیاند، ئیشوكارەكانی ئەو گروپە ئەگەر جێبەجێ بكرێت ئەوا ڕۆڵی باشی دەبێت لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە، چونكە سەدا٨٠ـی بینا حكوومی و خزمەتگوزارییەكان وێران كراون.
لە پاش مووسڵ، شارەدێی سەعدییە لەو ناوچانە  بوو زوو كەوتە دەستی چەكدارانی داعش و، نزیكەی شەش مانگیش بە دەستیانەوە بوو.

سیروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار