"بڕیاری بڕینی سەدا٣ـی مووچە، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناگرێته‌وه"

بەغدا -KDP.info- ئه‌ندامە کوردێکی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێ، ئه‌و سەدا٣یەی بڕیاره له مووچەی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ببڕدرێ، هه‌رێم ناگرێته‌وه.
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌و سەدا٣یەی له بوودجه‌ی 2016ی عێراق دیاری كراوه کە له فه‌رمانبه‌رانی گشت عێراق ببڕدرێ و، بدرێت به حه‌شدی‌شه‌عبی و ئاواره‌كان، بەو مەرجە فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دەگرێته‌وه کە بەغدا بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق بوودجه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه نەكات، بڕیاره‌كه هه‌رێم ناگرێته‌وه!"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گوتیشی: "ئه‌ندامە كوردەکانی لیژنه‌ی دارایی، زۆر هه‌وڵمان دا و داوامان كرد لەو سەدا٣یە، سەدا١ـەکی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بێت، بەڵام به‌مه‌یش رازی نه‌بوون.
نەشوان بەرزنجی




