شنگال..پێشمه‌رگه ئۆتۆمبێلێكی داعشانی ته‌قانده‌وه

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له شنگالەوە ڕایگەیاند كه داعش به ئۆتۆمبێلێكی بۆمباوییه‌وه له چوارڕیانی ته‌لقه‌سه‌ب لە باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شنگالەوە هێرشی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێنا، به‌ڵام پێشمه‌رگە ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێیان تەقاندەوە و، دایڕزاند.
(قاسم شه‌شۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە له شنگال، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌م دووشه‌ممهی حازرییە، تیرۆریستانی داعش بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژكراوەوە له چواریانی گوندی ته‌لقه‌سه‌ب لە باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شنگالەوە ویستیان هێرش بكه‌نە سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێزه‌كانی پیشمه‌رگه ئۆتۆمبیلەکەیان بە سوارەوە تەقاندەوە و، سەیارەکەیان داڕزاند و، لێ نەگەڕان یەک تیرۆریستیش ساغ دەربچێتەوە."
(شە‌شۆ) دەیشڵێ: "ئێستا له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌داین و ڕه‌وشه‌كه ئارامه."
نەشوان بەرزنجی




