حکوومەتی هه‌رێم وەڵامی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای دایەوە

هه‌ولێر-KDP.info- د. دیندار زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگه زۆرانه‌ی كه ڕووبه‌رووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێتەوه له ڕووی ئابووری و ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستای هه‌رێم، له ئه‌نجامی بڕینی بوودجه له‌لایه‌ن حکوومەتی فیدراڵه‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت به‌رده‌وام بووه له پێشوازیكردن له ئاواره و په‌نابه‌ران و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێیان.
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پیاده‌كردنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ له وڵاتان بۆ ساڵی 2014 سازی كردبوو، د. دیندار زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵسه‌نگاندن و وەڵامدانەوە‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند: "ئاواره و په‌نابه‌ران به دوو قۆناغ ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه: یه‌كه‌میان له ساڵی 2006 له ئاكامی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقدا و، دووه‌میشیان له دوای هێرشهێنانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی عێراق كه له ئه‌نجامدا بووه هۆی ئاواره‌بوونی خەڵکێکی زۆر لە هاووڵاتیانی عێراق و په‌ناهێنان بۆ هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ی (248203) په‌نابه‌ری خەڵکی ڕۆژئاوا هه‌ن له (9) كه‌مپی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دەژین؛ جگه له‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین. له ڕووی داراییه‌وه بارگرانییه‌كی زۆریان خستووەته سه‌ر بوودجه‌ی هه‌رێم، له هه‌مان كاتدا له‌م باره‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو ئۆرگانێكی نێوده‌وڵه‌تی و هاوبه‌ش نه‌یتوانیوه ئه‌و بڕه پاره و کۆمەکییە دابین بکات كه ئاواره‌كان پێویستیان پێیەتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به‌پێی دوا پێشبینییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووەته نزیكه‌ی ملیۆنێک‌وحه‌فسەدهه‌زار كه‌س؛ ئه‌مه‌ش زیاتر له ڕێژه‌ی (50%)ـی ئاواره‌كان له عێراق به گشتی. جا بەو حاڵەوە، حکوومەتی هه‌رێم تووشی ئاسته‌نگی خزمه‌تگوزاری و ئابووری بووەته‌وه، چونكه به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی (UNCHR) له ساڵی 2015 لایه‌نی به‌رپرس كه حکوومەتی عێراقه و لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی كه یوئێنه كه‌مته‌رخه‌م بوونه و نه‌یانتوانیوه یارمه‌تییه پێویسته داراییه‌كان دابین بكه‌ن بۆ به‌هاناوه‌هاتنی ئه‌م هەموو ئاوارهیە كه به 405 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
له باره‌ی ڕۆڵی پێشمه‌رگه له‌ناوچه ئازادكراوه‌كانی ده‌ست داعش د. دیندار ڕایگه‌یاند: به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه ئازاد كرانه‌وه كه داعش داگیری كردبوون كه دوایینیان شه‌نگال بوو، له ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مریكا ئاماژه به چه‌ند پێشێلكارییه‌ك كراوه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر به دانیشتوانی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ده‌ست داعش، گوایه ڕێگه به كورده‌كان دراوه له ناوچه ئازادكراوه‌كاندا ده‌ست به‌سه‌ر ماڵی عه‌ره‌به‌كاندا بگرن! دیاره ئه‌و ناوچانه ئێستایش ناوچه‌ی شه‌ڕن و دانیشتووانەکەیشی خۆیان ئاره‌زوی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه، چونكه مه‌ترسیی شه‌ڕیان له‌سه‌ره و، چه‌ند شه‌ڕێكی قورسی تێدا کراوە و، ماوه ماوه هێرش و پێكدادانیش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و داعش ڕوو ده‌دات؛ بۆیه دانیشتووانی ئه‌م ناوچه ڕزگاركراوانه به‌تایبه‌تی له سنوری زوممار به كورد و عه‌ره‌به‌وه هێشتا به ته‌واوەتی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان؛ هەروابێتەوە لەبەر مین و ته‌قه‌مه‌نی، هاتوچۆ بەوێدا ئه‌سته‌مه. جگە لەوەیش گەڕانەوەی خه‌ڵكی لاشەڕ (سڤیل) بۆ ئەو ناوچانه، ده‌بێته ئاسته‌نگ بۆ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و، ناتوانن وه‌كو پێویست ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان به‌جێ بگه‌یێنن و چه‌ندین جار له كۆبوونه‌وه ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كاندا ئه‌م خاڵه‌یان باس كردووه.
سه‌باره‌ت به پرسی ئاسایش و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنی ئه‌م ده‌زگایه سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵسه‌نگاندن و وەڵامدانەوە‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حکوومەتی هه‌رێم گوتی: "هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2004 و 2011دا كاروباره‌كانیان به پێی یاسا ڕێك خراوه؛ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ده‌زگایانه به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی به‌شێكن له پێكهاته فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و، كاریان بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و، هاووڵاتیانی ئەم هه‌رێمه‌یه له هه‌ڕه‌شه. بۆیه هه‌م به یاسا سه‌لمێنراوه كه ده‌زگایه‌كی حكوومی و فه‌رمین و، هه‌م به كرده‌وه‌ش ئه‌م ده‌زگایه سه‌لماندوویه‌تی كه هێزه ئاسایشپارێزه‌كان له خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستاندان. هه‌رچه‌نده ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر زۆرێك له دامه‌زراوه‌كان، له‌وانه‌ش دامه‌زراوه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی یاسایی و دامه‌زراوه‌ییدا هه‌نگاوی گرنگیان هه‌ڵگرتووه بۆ یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كخران. له دوای جه‌نگی داعش هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه له‌و شه‌ڕه‌دا و به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیدابوون له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، ئه‌م هه‌ولێنه‌ش ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه‌كان پێشمه‌رگه و ئازادكردنی چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستانی له ده‌ست داعش كه 'دوایینگ'ـەکەیان شنگال بوو و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ست داعش دا بوون.
پرسی ئافره‌ت و مندالێن و پاراستنی مافه‌كانیان یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی كردبوو له‌م باره‌یه‌وه زێباری وتی: ئه‌گه‌ر به‌راوردی نێوان ئاماره‌كانی ساڵی 2013 و 2014 ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی بكه‌ین ده‌بینین له 2014 ڕێژه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو: (كوشتن 35 حاڵه‌ت، خۆكوشتن 47 حاڵه‌ت، سووتان 197 حاڵه‌ت، خۆسووتان 97 حاڵه‌ت، لاقەکران 144 حاڵه‌ت) و كۆی گشتی ده‌كاته (520) حاڵه‌ت، له‌كاتێكدا له (2013)دا كۆی به‌م شێوه‌یه بوو: (كوشتن 50 حاڵه‌ت، خۆكوشتن 36 حاڵه‌ت، سووتان 236 حاڵه‌ت، خۆسووتان 113 حاڵه‌ت، سێكس 138 حاڵه‌ت) كه كۆی گشتی ده‌كاته(573) حاڵه‌ت له‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له ساڵی (2014)دا (53) حاڵه‌تی توندوتیژی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه كه‌می كردووه. له به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی سکاڵای تۆماركردن زیادی كردووه، له(2014) دا ژماره‌ی سکاڵای(6673) بووه له كاتێكدا له(2013) دا ژماره‌ی سکاڵایكان(4735) بووه، ئه‌م زیادبوونه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه: زیادبوونی هۆشیاری تاك به مافه‌كانیان و بێده‌نگ نه‌بوون له پێشێلكردنیان، دروست بوونی متمانه وبڕوا بوونی هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان به داموده‌زگاكانی حکوومەت."
سه‌باره‌ت به ئازادی میدیا و ڕاده‌ربڕین كه له ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی پێكراوه، زێباری ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌خۆنیشاندان و مۆڵه‌تی كار كردنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌پێی یاسا ڕێكخراوه، و له‌م بواره‌وه گوتی: "میدیا به گشتی كاریگه‌رییه‌كی زۆر و ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌یه، به‌تایبه‌تی مندالان، بۆیه پێویسته له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كۆنتڕۆڵ بكرێت و ڕێگا نه‌درێت به په‌خش كردن و بلێوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه كاریگه‌ریی نیگه‌تیڤیان له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان هه‌یه و پابه‌ندنین به دابونه‌ریته كۆمه‌لێیه‌تی و ئایینییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و یان هاندان بێت بۆ توندوتیژی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، و له كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێك كه دژ به ڕێنماییه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردن بێت یان بچێته خانه‌ی ته‌شهیر و ناوزڕاندن ئه‌وا كار به یاسا هەموارکراوە ژماره (111)کەی ساڵی 1969 ده‌كرێت."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار به یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره (35)ی ساڵی2007 ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان و ناكرێت ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیربكرێن تاكو دادگا ڕه‌زامه‌ندیی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان وه‌رنه‌گرێت.
به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسان به هه‌ڵه له یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007 ده‌گه‌ن كاتێك ئاگادار ده‌كرێته‌وه ناچێته به‌رده‌م دادگا به‌و بیانووەی كه ڕۆژنامه‌نووسه! هه‌روه‌ها زۆرجار ڕۆژنامه‌نووس به تاوانێك ده‌ستگیر ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندیی به كاری ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه نییه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا به‌پێی یاسا ژمارە ١١١ـە هەموارکراوەکەی ساڵی 1969ـی یاسا سزادان، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.




