"ملیۆنێك و 441 ههزار ئاواره هاتوونهته ههرێم"

ههولێر-KDP.info- لەوەتی شەڕی داعش بەرۆکی عێراقی گرتووە، ملیۆنێکو441هەزار ئاوارە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان؛ 499هەزار کەسیان لە کەمپەکانی سنووری هەولێر دا دەژین.
(زیاد محەمەدئەمین) بەرپرسی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە نووسینگەی کۆچوکۆچبەران سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەوانەی لەبەر شەڕی داعش لە 10/6/2014ـەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونە، 291هەزار سەر خێزان دەبن، کە دەکاتە نزیکەی ١ملیۆنو441هەزار کەس؛ لەو ڕێژەیە هەولێر خۆی بە تەنیا 104هەزار خێزانی گرتووەتە خۆی، کە دەکاتە 499هەزار کەس، بڵێ نیوملیۆن کەس."
دەیشڵێ: "ئەو ئاوارانە بەسەر کەمپ و شوێنەکاندا دابەش کراون و، حکوومەتی هەرێم بەردەوام هاوکارییشیان پێشکەش دەکات و، خەمیەتی ژینیان لێ خۆش بکات."
ڕابین شێروانی




