"له‌گه‌ڵ رووسیا له‌سه‌ر هێڵین.. نابێ له رێگه‌ی ئاسمانی هه‌رێمه‌وه مووشه‌ك بهاوێژن"

بەغدا-KDP.info-وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه له هه‌وڵدانە تا قەناعەت بە ڕووسیا بهێنن لە ئاسمانی کوردستان چیدی مووشه‌ك نه‌هاوێژێت.
ئه‌ندازیار (ئه‌میره عه‌بدولكه‌ریم) ئەندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق له به‌رامبه‌ر لیژنه‌كه‌مان ئاماده بوو؛ دەر‌باره‌ی وه‌ستاندنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییەکەی هه‌ولێر و سلێمانی پرسیارم لێی كرد 'ئایا بڕیاری فه‌رمیی هه‌یه بۆ ڕاوه‌ستاندنه‌كه یان ته‌نها قسه‌یه‌كه؟'، وه‌زیری گه‌یاندن گوتی ئه‌م ڕاوه‌ستانه به بڕیاری وه‌زاره‌تی به‌رگرییه و، دوو ڕۆژ زووتر، ئاگادار ده‌كرێینه‌وه كه‌وا ڕووسیا به ئاسمانی هه‌رێمی كوردستاندا، داعش مووشەکباران دەکات. ئێمەیش بۆ پاراستنی گیانی خەڵک ناچارین فڕین ڕابگرین."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه گوتیشی: "وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق دەڵێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری و سه‌ركونسوڵی ڕووسیادا دانیشتوونە، بەشکەم ڕووسیا لێمان ببێتەوە و، بە ئاسمانی وڵاتێکی دی‌دا مووشەکبارانەکەی بکات."
(ئه‌میره عه‌بدولكه‌ریم) دەیشڵێ: "به گوێره‌ی قسه‌كانی وه‌زیری گه‌یاندن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چیدی لە ڕووسیای قه‌بووڵ نه‌كه‌ن بە ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانیدا مووشه‌ك بهاوێژێت."
نەشوان بەرزنجی




