٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە خورماتوودا، شیعه‌ و كورد ڕێك كه‌وتنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
خورماتوو.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ.

خورماتوو -KDP.info-  لەسەر گرژی  ئاڵۆزییەكانی شارۆچكەی خورماتوو، كورد و شیعە دیسان كۆوە بوون و لەسەر تەواوی كێشەكان رێك كەوتوون و تەنها سایلۆی ناوچەكە ماوە بكرێتەوە، ئەویش تا چەند ڕۆژی دی كێشەكەی چارە دەکەن.

شەلال عەبدول قایمقامی خورماتوو، بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە پێرێوە لایەنی كورد و، هێزە شیعەكانی ناوچەكە دوو جار كۆ بوونەتەوە و، وا دیارە دەبێتە خێر."

شەلال عەبدول گوتیشی، لە كۆبوونەوەكاندا هەردوو لا جەختیان كردووەتەوە كە پابەندی یاساكانی ئیدارەی شار و ئەنجوومەنی قەزا و پۆلیسی خۆجێ و ئاسایشی ناوچەكە دەبن؛ ئێستا لە سایلۆکە نەبێ، دامودەزگاكانی دی كراونەتەوە؛ سایلۆکەیش لەم رۆژانەدا هەر دەكرێتەوە، چونكە قووتی خەڵكە و ناكرێ نەکرێتەوە.

قایمقامی خورماتوو ئەوەشی خستە ڕوو، کە لەبەر ئەوەی چەکدارە شیعەکان لاسارییان دەکرد، كورد بڕیاری دابوو لەگەڵیاندا کۆ نەبێتەوە، بەڵام کە هاتنەوە سەر بار، کوردیش لێیان چووە پێشەوە.
سیروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار