پێشمهرگه 40%ی خاكی پارێزگای مووسڵی رزگار كردووه

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ، لە دوای ئازادکردنی شنگال ئێستا ٤٠% خاکی مووسڵ لە سەر دەستی ھێزی پێشمەرگە لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کراوە.
سەیدۆ چەتۆ سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشمەرگە بە شنگالەوە، سەدا٤٠ـی خاکی پارێزگای مووسڵ لە تیرۆرستانی داعش پاکەوە کردووە؛ ئەو سەدا٤٠ـە ٣٢ یەکەی ئیدارییە و، فەرمانبەرانی ئەو ناوچە ئازادکراوانەی مووسڵ، دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن؛ جا ئەو سەدا٤٠ـە بوودجەی خۆی دەوێتەوە و، ناکرێ وەک یەک سەیری ئەنبار و مووسڵ بکەن، ئاخر ئەنبار هەرهەمووی داگیر کراوە، بەڵام مووسڵ، بە هیمەتی پێشمەرگە، سەدا٤٠ـی لێ ئازاد کراوەتەوە و، نابێ بوودجەکەی بفەوتێ."
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، ماوەی دوو ساڵە بەغدا ھیچ بوودجەیەکی بۆ مووسڵ نەناردووە؛ هەڵبەت دوێنێ پارێزگاری مووسڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیراندا کۆ بووەتەوە و، وا بڕیارە مووسڵیش وەکو پارێزگاکانی دیکە، سەدا١٠ـی بوودجەکەی پێ بدرێت.
بڵند ئیبراھیم




