هه‌ینی ده‌بێته جه‌ژنی كوردانی ئێزدی

شنگال-KDP.info- سه‌رۆكی قه‌والی ئێزدییه‌كان ڕایده‌گه‌یێنێت: له سبه‌ینێوە ده‌ست ده‌كه‌ن به ڕۆژووگرتن و ئەم هه‌ینییەش دەیکەنە جەژن.
(به‌هزاد سلێمان سڤۆ) سه‌رۆكی قه‌والی ئێزدییه‌كان و، ئه‌ندامی جڤاتی ڕۆحانیی ئێزدیان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سبه‌ی سێشه‌ممه وه‌ك كوردانی ئێزدی ده‌ست ده‌كه‌ین به ڕۆژی و، سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبین؛ واتە لە ڕۆژی سێشه‌ممه‌وە تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه؛ ئەم هه‌ینییەش جەژنە."
سه‌رۆكی قه‌والی ئێزدییه‌كان و، ئه‌ندامی جڤاتی ڕۆحانیی ئێزدیان راشیگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده ئەم هه‌ینییە جەژنی كوردانی ئێزدی ده‌بێت، به‌ڵام لەبەر ئەوەی کۆستمان کەوتووە و لە ئاوارەییدا دەژین و، ئەو هەموو کچە جوانخاسەمان لێ ڕۆییوە، نایکەینە بەزم و خۆشی و، بە بێدەنگێ بەڕێی دەکەین."
نەشوان بەرزنجی




