٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكاییانی ده‌یه‌وێ كاره‌با بێنێته‌ كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  بڕیارە کۆمپانیایەکی ئەمەریکاییانی وێستگەکارەبایەکی 1200 مێگاواتی بهێنێتە کوردستان.

بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارتی کارەبای  حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە  کۆپیەکیشی بۆ  ماڵپەری فەرمی  پارتیی دیموکراتی کورستان نێردراوە، ئەمڕۆ 14/12/2015 وەزیری کارەبا  لەگەڵ بەرپرسی کۆمپانیای ئەندازەوانیی سیرا کە لە گروپی گەورە کۆمپانیاکانی ژەنەراڵ‌ئەلکتریکی ئەمەریکایە کۆ بووەتەوە.
بەرپرسانی کۆمپانیاکە دەڵێن پرۆژەیەکیان هەیە بۆ هێنانی تۆرباین و ئامێری ئامادە بۆ دانانی وێستگەکارەبایەکی 1200 مێگاواتی. سەبارەت بە تێچوونی پرۆژەکەش بەرپرسی کۆمپانیا ئەندازەوانییەکەی سیرا باسی لەوە کردووە کۆمپانیاکەیان ئامادەیە تێچووی وێستگەکە بە شێوەی قەرز لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرێتەوە .

وەزیری کارەبا دوای گوێگرتن لە پرۆژەکە و وردەکارییە تەکنیکی و هونەری وێستگەکە، ئەوەی خستە ڕوو کە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم کاتەدا پێویستە کە بەکارهێنانی کارەبا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی؛ ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەم پرۆژەیە بەستراوەتەوە بە چارەکردنی دوو ئاستەنگ کە لە دەسەڵاتی وەزارەتی کارەبا دا نییە؛ دابینکردنی پارە و سووتەمەنی.
وەزارەتی کارەبا داواکارییەکەی ئەو کۆمپانیایە دەنێرێ بۆ ئەنجومەنی وەزیران هەتا تاوتوێی بکەن.
یەحیا سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار