٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته‌ حكوومه‌تی خۆجێی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو ده‌كات"

سەرچاوە: KDP.info
فازڵ به‌شاره‌تی

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info-  بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە دەڵێ، لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی حکوومەتە خۆجێییەکەی هەڵەبجە بەھیچ شێوەیەک باسیان لە پۆستەکانی ھەولێر و دھۆک نەکردووە، بەڵام لایەنەکان جۆرێک لە نەرمییان پێشان داوە کە پۆستی قایمقام بە پارتی بدرێت.

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە (فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە خۆم و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشیمانی کوردستان لەبارەی حکوومەتە خۆجێییەکەی هەڵەبجە سەردانی (قوباد تاڵەبانی) و (کەریم سنجاری) بکەین، بۆ ئەوەی باسی پێکهێنانی حکوومەتە خۆجێییەکەی هەڵەبجە بکەین و ئێستا چاوەڕێی ئەوە دەکەین کاتێک بۆ سەردانەکەمان دیاری بکرێت."
(فازڵ بەشارەتی) گوتیشی، ھەست دەکرێت جۆرە نەرمییەک بە لایەنەکانەوە دیارە کە پۆستی قایمقامی هەڵەبجە بدرێت بە پارتی دیموکراتی کوردستان؛ دیارە ھەموو لایەنەکان دەزانن کە بەبێ پارتی ناتوانن حکوومەتی خۆجێیی پێک بێنن.
(بەشارەتی) دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکاندا لە بەرامبەر پێدانی پۆستی قایمقام بە پارتی، هیچ باسی پۆستەکانی ھەولێر و دھۆک نەکراوە و، من باسم لەوە کردووە تەنھا باس لە پۆستەکانی هەڵەبجە دەکرێت و لە پارێزگاکانی دیکە دەتواندرێت باس لە پۆستەکان بکەن، چونکە من شاندی دانوستانکەر نیم باس لە پۆستەکانی پارێزگاکانی دیکە بکەم.
جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ یه‌كلابوونه‌وه‌ی پۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ پارتی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌شداری پارتی له‌ حكوومه‌تی خۆجێی، واده‌كات به‌ زووی كاره‌كان ته‌واوبكرێن.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار