یەک ترلیۆن دینار بۆ ئاوارەکان تەرخان کراوە

بهغدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا تەنھا یەک ترلیۆن دینار بۆ ئاوارەکان دیاری کراوە و، ئەوە زۆر کەمە.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بڕی یەک ترلیۆن دینار بۆ ئاوارەکان دیاری کراوە، کە ئەمەش مانگانە وەکو مووچە بۆ ھەر خێزانێک ٣٠٠ھەزار دیناریان پێ دەدرێت، بۆ ئەوەی پێداویستی خۆیانی پێ دابین بکەن."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، بڕەکە زۆر کەمە کە بۆ ئاوارەکان دیاری کراوە؛ ئێستا پەرلەمانتارانی سوننی داوا دەکەن ئەو بڕە پارەی بۆ جووتیارانی ئەو پارێزگایانە تەرخان کراوە کە لە دەستی داعشدان، یاخود خەڵکەکە ئاوارە بووە، بخرێتە سەر بوودجەی ئاوارەکان، چونکە جووتیارانی ئەو ناوچانە، لەبەر شەڕ، کشتوکاڵیان نەکردووە.
بڵند ئیبراھیم




