"بودجه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه"

بەغدا-KDP.info- به‌گوێره‌ی زانیاری په‌رله‌مانتارێك چوارشه‌ممه‌ی دابێ بودجه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
ئەندامی كورد له لیژنه‌ى دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، ئه‌مڕۆ پێوه‌ست به بودجه‌ی عێراق له لیژنه‌ی دارایی گفتوگۆكان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێ و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌زووی راپۆرتی كۆتایی ئاماده بكه‌ین، تا رۆژی چوراشه‌ممه‌ی دابێ پڕۆژه‌یاسایی بودجه بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
نه‌شوان به‌رزنجى




