وهزارهتی دارایی خهرجییهكان رادهگرێ

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری تایبەت بۆ خەرجیەکانی دەردەکات.
لە نوسراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کەوتووە چەند بڕیارێکی پێوەست بە خەرجیەکا ن دەرکراوە.
ئەوە خراوەتەروو کە پێش 31ی 12 هەموو پێشینەکان رادەگیرێن بۆیە دەبێ کارەکان تا 25ی 12 تەواو بکرێن.
بەپێی نوسراوەکە هەموو پێشینە گەڕاوەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە، دەبێ پێشی 31ی 12 پاکتاو بکرێن.
هەروەکو هێما بۆ ئەوەشکراوە کە لەبەر نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی دارایی بەمەبەستی دیاریکردنی هەلی گونجاو بۆ یەکە ژمێریارییەکان کە بەستراون و نەبەستراون بە وەزارەتەکان، بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێرکارییەکانو گەیاندنیان بۆ وەزارەت لەکاتی دیاریکراو، بڕیاردرا بەڕاگرتنی گشت خەرجیەک کە لە15-12-2015 ڕاگرتنی خەرجیەکان تەنها موچەو کرێی مانگانەو خاوێنکردنەوەکان و خواردن ناگرێتەوە.
یەحیا سابیر




