٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوای دامەزراندنی یەكەم و دووەم و سێیەمەكان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نووسراوێكدا داوای دامەزراندنی (یەكەم و دووەم و سێیەم)ـی زانكۆكان دەكات.

دوای ئەوەی لە ڕێككەوتی (12/8/2015) بە نووسراوی ژمارە (6552) سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر دامەزراندنی (یەكەم و دووەم سێیەم)ـی زانكۆكان لە ساڵی خوێندنی (2013-2014)، لە هەمان نووسراودا و لە خاڵی سێیەمدا، ئاماژە بەوە كرابوو كە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هەماهەنگیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی میلاكی پێویست لە چوارچێوەی بوودجەی ساڵی (2016)ـدا بۆ دەرچووانی (یەكەم و دووەم و سێیەم)ـی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) دابین دەكات.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نووسراوێكدا بە ژمارە (27210) كە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێككەوتی (14/12/2015) دەرچووە و، ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی كردووە، بە خشتەیەكی تایبەت كە (داتا و زانیاری)ـی گشت زانكۆ حكوومییەكانی هەرێمی كوردستان لە خۆ گرتووە لەگەڵ ژمارەی دەرچووەكانیان لەسەر ئاستی بەشەكان، داوای كردووە كە (1197) پلە لە میلاكی ساڵی (2016) بۆ دامەزراندنی (یەكەم و دووەم و سێیەم)ـی زانكۆكان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)دابین بكەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار